سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی كرد لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران

ليست هناك تعليقات

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران جەختدەکەنەوە لەگرنگی چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی حکومەتی عێراق و ھەرێم و پاراستنی مافە دەستورییەكانی هاووڵاتیان و مووچەخۆران

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٨/٦ لە بەغدا پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی كۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابووری وڵات و جەختكرایەوە لەپێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد وەك پابەندبوونێک بەکارنامەی حكومەت.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، دووپاتیانکردەوە لە پێویستی راوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆر و بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنییەکان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی شارەکانی عێراقدا، ھاوکات گفتوگۆیشکرا لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی لەلایەنە تەندروستییەکان و زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان، هەروەها خستنەرووی چارەسەر و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری و كەمكردنەوەی خەرجی حكومەت و زیادكردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەمای چاكسازی لە وڵاتدا. 

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان، بەجۆرێک مافە دەستورییەكانی سەرجەم هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بپارێزێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا پەرەسندنە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان و رۆڵی جەمسەری عێراق لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا گفتوگۆی لە بارەوە كرا.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif