هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر

ليست هناك تعليقات


دکتور فایق گوڵپی
-
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر،بەربڵاوترین جۆری هەوکردنی جگەرە، لە سەرانسەری جیهاندا ٢٩٠ ملیۆن کەس بە نەخۆشی ڤایرۆسی جگەرەوە دەناڵینن.

پێنج جۆر هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر هەیە،

سێ جۆری ( a,e,d) مەترسیدار نین، لە رێگەی ئاو و خواردنی پیسەوە خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن.

نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی a,e,d بریتیە لە بەرزبونەوەی پلەی گەرما، کەمبونەوەی ئارەزووی خواردن، رشانەوە و زەردۆیی.بە شێوەیەکی گشتی دوای ١٠-١٥ رۆژ، نەخۆشەکە چاکدەبێتەوە. باشترین چارەسەر بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیە ئەوەیە نەخۆشەکە پشوبدات، ئاو و شلەمەنی و شیرینی زۆر بخوات، چەوری و گۆشتی کەم بخوات. قاپ و قاچاخ و خاولی خۆی لە ئەندامانی خیزانەکی جیابکاتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش تووشنەکات.بە پەیرەوکردنی پاکوخاوێنی ئاو و خواردن، مرۆڤ دەتوانێ خۆی لەم جۆرە نەخۆشییە دوربخاتەوە.

دوو جۆری ( b ,c) لە جۆرەمەترسیدارەکانن، ئەگەر هەیە جگەری نەخۆشەکە لە کاربخەن ومەترسی لە سەر ژیانی دروستبکەن. ڤایرۆسەکانی b c لە رێگەی خوێنەوە لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشیکی تر دەگوازرێنەوە

هەوکردنی ڤایرۆسی جۆری b,c سکئێشەو و تا و بێهێزی و کەمخواردنی و زەردۆیی دروستدەکات، ڤایرۆسەکە لە کۆڵی نەخۆشەکە نابێتەوە، جگەری نەخۆشەکە دووچاری هەوکردنی درێژخایەن دەکات و لە کاری دەخات، لە کۆتاییدا جگەری نەخۆشەکە دووچاری شێرپەنجە دەکات.

باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی b,c خۆپارستنە، هەر کەسێک خوێنی لیوەربگیرێت، دەبێت پشکنین بۆ ئەم ڤایرۆسانە بکات، ئەگەر ئەو نەخۆشییەی هەبێت نابێت خوێنی لێوەربگیرێت. دەبێت پێش نەشتەرگەری هەموو کەسێک پشکنینی ڤایرۆسی بۆ بکرێت.ئەو کەسانەی لەبەشی تاقیگە و خوێن و نەشتەرگەری کار دەکەن دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت و بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی b,c بکوترێن.ئەگەر جگەری نەخۆشەکە لە کارکەوت یان دووچاری شیرپەنجە بوو، دەبێت جگەری بۆ بگۆڕدرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif