نرخی زێڕ بەرزبوویەوە

ليست هناك تعليقات


دوای بەرزبوونەوەی نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەرووی 2000 دۆلار لە هەفتەی رابردوو، شرۆڤەکاران و ناوەندە داراییەکان پێشبینیدەکەن نرخی زێڕ هێشتا زیاتر بەرزببێتەوە. 

سیتی بانک کە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئابوورییە و لە سەرەتای سەدەی 19 دامەزراوە، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکەن لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرزبێتەوە بۆ 2100 دۆلار و لە ماوەی شەش تاوەکو 12 مانگیشدا نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی 2300 دۆلار.

سیتی بانک دەشڵێت، لە هەموو شوێنێک نادڵنیایی و مەترسی وەبەرهێنان زۆر بووە و ئەوەش نرخی زێڕی بەرزکردووەتەوە. بانکەکە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە مەترسی نازانێت بۆ سەر ئابووریی جیهان. شارەزایانی سیتی بانک پێیانوایە کە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی دۆلار وەکو گرنگترین دراوی نێو بازاڕ سەروەریی خۆی لەدەستبدات.

کاسرین مان، سەرۆکی ئابووریناسانی سیتی بانک دەڵێت، "هیچ دراوێک یان وڵاتێک ئامادە نییە و ناتوانێت لە گرنگیی رۆڵی دۆلار کەمبکاتەوە".

هەرچەندە دابەزینی بەهای دۆلار یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بەڵام لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار، بەهای دراوەکانی دیکەش دابەزیوە. لەبەر ئەوەش دۆلار لەنێوان دراوەکاندا هێشتا پێگەی گرنگی خۆی دەپارێزێت.

سستیی ئابووری جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکە ناوەندییەکان لەرێگەی دابەزاندنی سوودی بانکییەوە، پارەی ئاسان بخەنە بەردەست هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان. گای فۆستەر، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای راوێژکاریی بروین دۆلفین لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەوەی کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ سیاسەتی بانکە ناوەندییەکانە".

بە گوتەی فۆستەر، "بانکە ناوەندییەکان سوودی بانکییان دابەزاندوو بۆ سفر و ئەوەش سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی هێناوەتە ژێر سفر". 

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ هەفتەی رابردوو گەیشتە سەرووی 2060 دۆلار و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif