ژمارەیەک راهێنەر و یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر، بەهۆی نەدانی ماف و پارەی گرێبەستەکانیان سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر بەرزکردووەتەوە بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا.
بەرزکردنەوەی سکاڵای ئەو راهێنەر و یاریزانانە لە رێگای پارێزەرێکی میسرییەوە بووە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیاش بە فەرمی یانەی هەولێری لەوە ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر تااوەکو رۆژی 30ـی مانگی سێپتێمبەر مافەکانی ئەو راهێنەر و یاریزانانە نەداتەوە دادەبەزێندرێت بۆ خولی یانە پلە دووەکانی عێراق.
لوئەی سەڵاح، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو رایگەیاند "ئێمە داوای مافەکانی خۆمان کردووە و دەبێت یانەی هەولێر داواکارییەکەمان جێبەجێ بکات".
سەڵاح کە یەکێک بوو لە گۆڵکارەکانی یانەی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستاش خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ یانەکە و هاندەرانی هەیە، چونکە رۆژانی زێڕینم لەگەڵی بووە، بەڵام دەبێت بەرپرسان و خەمخۆرانی هەولێر بەدەنگ یانەکەوە بچن و هاوکاری دارایی بکەن".
ئەمە لیستی ناوی ئەو راهێنەر و یاریزانانەیە کە سکاڵایان لە یانەی هەولێر کردووە:
ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەر، جەلیل زێدان راهێنەری گۆڵپارێزان.
یاریزانەکان: لوئەی سەڵاح، عەلی فایز، نەبیل سەباح، ئەحمەد محەممەد، سەعد عەبدولئەمیر، موسەنا خالید.
یانەی هەولێر خاوەن چوار نازناوی خولی یانە نایابەکانی عێراقە و دووجاریش پلەی دووەمی جامی یەکێتیی یانەکانی ئاسیا بەدەستهێناوە.
یانەی هەولێر هەڕەشەی سزادانێكی قورسی لەسەرە، ئەمە گرنگترین زانیارییەکانی تایبەت بە دۆسییەکەن:
* 11 یاریزان سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە
* نزیکەی 2.5 ملیار دینار قەرزارن
* پارەی گرێبەستی یاریزانان و راهێنەرانە
* تاوەکو 30/9 مۆڵەتیان پێدراوە
* سکاڵاکان پەیوەستن بە ساڵانی 2013 و 2014ـەوە
* پارێزەرێکی میسری دۆسییەکەی بردووەتە AFC
* ئەگەر ئەو قەرزە نەدرێتەوە هەولێر سزادەدرێت
* دادەبەزێندرێ بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان
* یاریزانەکانی خولی عێراق لە یانەکانیان راپەڕیون
* 150 یاریزان سکاڵایان لەسەر 13 یانە تۆمارکردووە
* هەولێر پشکی شێری بەرکەوتووە بە 11 سکاڵا
بڕی ئەو پارانەی کە یانەی هەولێر قەرزارە:
* لوئەی سەڵاح 450 ملیۆن دینار
* ئەیوب ئۆدیشۆ 390 ملیۆن دینار
* نەبیل سەباح 390 ملیۆن دینار
* سەعد عەبدولئەمیر 380 ملیۆن دینار
* عەلی فایز 310 ملیۆن دینار
* ئەحمەد محەممەد 160 ملیۆن دینار
* موسەنا خالد 140 ملیۆن دینار
* جەلیل زەیدان 113 ملیۆن دینار
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق