جەنابی کاظمی سڵاو

ليست هناك تعليقات


ڕێبوار محمد

ناڵێم سەرۆک چونکە تۆ سەرۆکی من نیت ، هەڵبەت هیچ کەسیش شیاوی ئەوە نیە بەسەرۆک و سەرداری خۆمی بزانم واتا بێ سەرۆکم و ناشمەوێ سەرۆکێکم هەبێت و قێزم لەناوی سەرۆک ئەبێتەوە .

ئاخر ناکرێ تەمەنێک بەشەرەف و کەرامەتەوە ژیاوم هێشتا خەڵکانێکی بێ ڕەوشت و درۆزن و بێ پەیمان و لەڕادەبەدەر دز بە سەرۆکی خۆم بزانم ..سەیرم لێ دێت کە خەڵکێکی کۆیلە ئەبینم وێنەی ئەمانە دەکەنە لۆگۆ یان پرۆفایلی ئەکاونتەکانیان .

بەهەر حاڵ ئەم هەڵویستەی لە بەرامبەر مێرد مناڵێک نواندت جێگای ڕێز و دەست خۆشیە و گەڕانەوەی ماف و شکۆ بوو لەبەرامبەریشدا پەیامێکی مرۆیی بوو بۆیە جێگای خۆشحاڵیمان بوو ، لە کاتێکدا لەم حوکمەتە لۆکاڵی و خۆجێییەی ئێمە ڕووداوگەلێک هەبوو کە دێزەبەدەرخۆنە کراو هیچ کەس نەک داوای لێبووردنی نەکرد بەڵکو مافخوراو ڕسواو شاربەدەریش کرا بۆنموونە :

٭کوشتنی ڕۆژنامەنوس و کوشتنی مامۆستا و داخستنی کەیسەکانیان و بەرزکردنەوەی پلەی تاوانبارانی ئەو کەیسانە..

٭یەکەم شەق هەڵدان لە مامۆستا و دارکاری کردنی پۆلیسی هاتووچۆ و سوکایەتی پێکردن و لێدانی دکتۆری ماندوو لەم کاتی پەتای کۆرۆنایە و تێکدانی شوێنی کاری پیشەوەران و چاوسور کردنەوەو ترساندنی فەرمانبەران و ناچارکردنیان بەدەوام کردنی بێ بەرامبەر ..

٭ بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ووڵات و دابەشکردنی لە نێوان شۆڕشگێڕانی دوێنێ و مشەخۆرانی ئەمڕۆ و داگیر کردنی مووچەو قووت و بژێوی خەڵک لە ژێر ناوی پاشەکەوت و قەرزار بار کردنی گەلێکی ستەم دیدە..

٭ سوکایەتی کردن بەبیرو باوەڕ و ئایینی خەڵک و شکاندنی کەرامەتی خەڵک لەبەرامبەر هەڵوێستەکانیان و هەوڵدان بۆ ڕاهێنانی خەڵک لەسەر ژیانی کولەمەرگی بەشێوەیەک کە جەژنێک نیە خەڵک بێ کەم و کوڕی بێت تەنانەت ئەم جەژنی قوربانە سێ کەم و کوڕی زۆر دیار هەبوو ئەویش ( نەبوونی مووچەو نەبوونی ئاوی ماڵان و قەیرانی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکان) ..

جەنابی کاظمی دڵنیام تۆ ئەم پەیامە نابینی بەڵام مەبەستم بوو هیچ نەبێ و لانی کەم دەردەدڵێک بکەم و پەیامێکی وەبیرهێنانەوە بدەم بەگوێی هاونیشتمانیانی خۆم ..
تا دەردەدڵێکی تر بەخواتان ئەسپێرم و هەر لە جەژنا بن ..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif