منداڵە بچکۆلانەکە و پیاوە قەڵەوەکە لە سێ رۆژدا نزیکەی 200 هەزار ژاپۆنییان کوشت

ليست هناك تعليقات

5 ساڵ بەسەر یادی کارەساتی بۆمبارانکردنی هێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ئەمریکاوە تێپەڕدەبێت. بۆمبارانکردنی هێرۆشیما و ناگازاکی برینێکی قووڵە لەسەر دڵی ژاپۆنییەکان، نە لەبیردەکرێت نە ساڕێژدەبێت.

لە رۆژی 6ی مانگی ئابی ساڵی 1945 و لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەم، ئەمریکا هێرۆشیمای بە بۆمبێكی ئەتۆمی بۆردوومانکرد، لەئاکامدا زیاتر لە 140 هەزار کەس کوژران و دوای سێ رۆژ ئەمریکا بە بۆمبێكی دیکەی ئەتۆمی بۆردوومانی شاری ناگازاکی کرد و بەهۆیەوە 70 هەزار کەس کوژران.

کۆکۆ کۆندۆ یەکێک لە رزگاربووەکانە و دەڵێت "رووناکییەکی پرتەقاڵیی زەردباو بەسەر سەرمان بەرزبووەوە، زۆر ترسام و خۆم خستە سەر زەوی. بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک لەسەر زەوی مامەوە، کە چاوم کردەوە، زۆر تاریک بوو، هیچم نەدەبینی".

میچیکۆ کۆداما، رزگاربوویەکی دیکەیە و دەڵێت "چەکی ئەتۆمی لەناونەچووە، ئەو چەکە ئەتۆمانەی ئازاریان بە ئێمە چەشت هێشتا ماون. بۆیە بۆ من هێشتا جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە".

بۆمبارانکردنی ناگازاکی و هێرۆشیما لەلایەن ئەمریکاوە لە 6ی ئابی 1945 تاوەکو 9ی ئابی 1945 بوو. لەنێوان 129 هەزار بۆ 226 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. ژاپۆن لە 15ی ئابی 1945 خۆی بەدەستەوەدا و لە 2ی ئەیلوول یاداشتی خۆبەدەستەوەدانی واژۆکرد و جەنگی دووەمی جیهانیی کۆتایی پێهێنا.

بۆمبی یەکەم ناونرا "منداڵە بچکۆلانەکە" کێشی چوار هەزار و 400 کیلۆگرام بوو، درێژیی سێ مەتر بوو، 71 سانتیمەتر تیرەکەی بوو، 146 هەزار کەسی کوشت.

بۆمبی دووەم ناونرا "پیاوە قەڵەوەکە" کێشی چوار هەزار و 670 کیلۆگرام بوو، درێژییەکەی سێ مەتر و 30 سانتیمەتر بوو، تیرەکەی مەترێک و 50 سانتیمەتر بوو، نزیکەی 40 هەزار کەسی کوشت.

ئەمساڵ یادکردنەوەکە جیاوازە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژاپۆنییەکان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە یادەکە دەکەنەوە.

ژاپۆنییەکان لە هەموو جیهان لەڕێگەی ئینتەرنێت هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕن و پەیامی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکە دەنێرن. ئەمساڵ هەر بەهۆی کۆرۆناوە ژمارەیەک رێوڕەسمی تایبەت بە یادەکە هەڵوەشاونەتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif