لە 100 ڕۆژی داھاتودا چی ڕودەدات؟

ليست هناك تعليقات

فارس نەورۆڵی
-
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، كە صندوقی نھێنی کۆشکی سپی بوو تائەوکاتەی لەگەڵ ترامپ پێکەوەھەڵناکەن، ئیتر لەپۆستەکەی دوردەکەوێتەوە یان دوردەخرێتەوە، دواتر کتێبێکی نوسی و بوە جێگای مشتومڕ لە ئاستی جیھانداو لە كوردستانیش قسەوباسی لێکەوتەوە، لەدیدارێکی لەگەڵ كەناڵی ڕوداو ئاماژەی بەھەندێ مەسەلەی گرنگدا، شایەنی ئەوەیە ھەڵوێستەی لەسەربکەین، نامەوێ سەرنجم لەسەرئەوبەشانەی قسەکانی بخەمە ڕوو کەکورد دڵی پێی خۆش بولەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا و ھەرئەوبەشانەیان گرنگی پێدا، مەبەستمە خوێندنەوە بۆ ئەو بەشانەبکەم کەپێویستە کورد ھەڵوێستەی لەسەربکات، ھەرچەندە دەبێ قسەشمان لەسەرئەوەھەبێ كە ئایا ئەم قسانە لە ئێستادا چەندە لە بەرژەوەندی کوردە لەسەرئاستی ئێراق وناوچەکە، لەھەمان کاتدادەمەوێ ئاماژە بۆ ئەو تێگەشتنەبکەم کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەتەنزئامێز نوسی بویان ئەمە خانەنشینە ھیچی بەدەس نیە، كە بەڕای من ئەمە تێنەگەشتنە لە لۆبی لەئەمریکا بۆیە هەوڵمدا دابزانم ئەم مەسەلەیەچۆنە لەنوسینێکی د.سەنگەرداھاتوە( بەپێی دەستوری ئەمریکا ڕێگابەھیچ بەرپرسێکی ئەمریکا نادرێ لەکاتی بەرپرسیارییەتی فەرمی دا کاربۆھیچ ھێزولایەنێک بکات، لە دەستوردا سزای قورسی بۆدانراوە) کەواتە ئەوقسەباوە لەتێگەشتنەوە نیە کەدەڵێ خانەنشینە بۆیە ئەوقسانەدەکات.

مەبەستی سەرەکی لەم خوێندنەوەیەدا قسەکردنە لەسەر ئەو ئاماژانەی پەیوەندە بە ئایندەی ناوچەکەوە ھەیە، جۆن بۆڵتن لەدیدارەکەی ڕوداودا وتی ( زۆرکە س لەدەسەڵاتی ئەمریكا بەتەواوی ئاگاداری ئەو ڕەوشە سەختانەنین کەکورد یان تێدەکەوێ) ئەم قسەیە فرەڕەھەندە، لەلایەکەوە پێمان دەڵێ کە كورد خاوەنی ھیچ لۆبییەکی کاریگەرنیە، تائەو ڕادەیەی بەرپرسانی ئەمریکا نازانن لەکوردستان چی ڕوی داوەو چی دەگوزەرێ و هەست بەئازاری کورد ناكەن، کەواتە پێمان دەڵێ دەبێ بەھەموو ئەوپەیوەندییانەتاندا بچنەوە کە وەك لۆبی کارتان لەتەك کردون، لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا دەخاتە ژێر پرسیار، بەو هەموو ھێزە تەكنەلۆجی وھەواڵگری و تینگ تانکەوە چۆن ئاگای لەدۆخی کوردنیە؟، یاخود بۆڵتن دەزانێ کە كورد میللەتێكی عاتفیە بۆیە بەزمانی عاتیفە لاواندینی، بەڵام ئەو ئەوەی نەوت کە بەرژەوەندیەکان ڕاستییەکان لەبیردەبەنەوە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا كە بۆ ئایندەی کورد چارەنوس سازە وتی ( پێم وایە لەسەد١٠٠ ڕۆژی داھاتودا ھیچ مەترسیەک لەسەر کورد نیە، ئەمریكابەهۆی هەڵبژاردنەوە پێم وانیە گۆڕانكاری گەورەبکات، دەبێت کورد خۆی ئامادەکات بۆدوای ھەڵبژاردنەکان.

ترامپ یان بایدن ھەرکامیان دەرچن دواتر گۆڕان لەسیاسەتی ئەمریکادا ڕودەدات چاک بێت یان خراپ، ھەروەها وتی: کورد دۆستی لەئەوروپازۆرە، بۆیە دەبێت ھەوڵی چڕڕوپڕی دبلۆماسی وسیاسی بخەنەگەڕ بۆئەوەی بایەخی ئەوناوچەیە بخەنەوە بەر سەرنجی ئەمریکا) ئەم قسانە تەواو بۆکورد وەک بەشێک لەنەخشەڕێگا بەتێکەڵ کردنی ستراتیج وتاکتیك بۆنەخشەڕێگای ئەم قۆناغە سودی لێوەربگیرێت زۆرگرنگەبۆ ئەم مەبەستەش ھەنگاوی یەکەم لەوێوە دەستپێدەكات، كە دەس لەھەموناکۆکیەکان ھەڵگرین ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیشبێت موسەکنێك لە دەماری ڕق بدەین، بۆئەوەی ھەمومان پێکەوەنەسوتێین، چونکەقسەکا نی بۆڵتن ئاماژەیەکەدوای ١٠٠ ڕۆژی دیکەگۆڕانکاری گەورەڕودەدات،

بۆڵتن پێمان دەڵێ، دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جیهان بەرەوچەسپاندنی سیستمی نوێ دەڕوات، کوردلەبەردەم تاقی کردنەوەیەكی چارەنوس سازدایە، گەر خۆی ساز نەکات چارەنوسی باش نابێت، چونکە دوای ھەڵبژاردنەکان چارەنوسی ناوچەکە دیاری دەكرێت، لەوجێگایەشدا ئاماژەبەجۆن بایدن دەدات، دەبێ ئاگامان لەقسەکەی ئیھود یاعوری توێژەری ئیسرائیلی بێت کە دەڵێ ( ئەگەرجۆن بایدن بیباتەوە، مەرج نیە وەك جاران داوای دابەشکردنی ئێراق بکات) لەلایەکی دیکەوە حیزبی دیموکراتەکان کەجۆن بایدن کاندیدیانە بۆ سەرۆكی ئەمریکا، بڕیارە لە مانگی ٨ ـ ٩ دا کۆنگرەببەستن و پرۆژەیەکیان ھەیە کە لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتوە بۆئەوەی کۆنگرە دەنگی لەسەربدات، ئەوپرۆژە لەبەرژەوەندی کوردنیە، بۆیە ١٠٠ڕۆژی ئایندە

ئەوگۆڕانکاریانەی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کەلەسیاسەتی ئەمریکادادەکرێتە نەخشە ڕێگا بۆکورد وەک نەشتەرگەری مێشک وایە، دەبێت زۆر بە وریایی پەنجەکانی بجوڵێنێ بەبچوکترین ھەڵە زەبری کوشندەی بەردەکەوێت بۆئەم مەبەستە دەبێ کوردلەناوەندێکەوە کەھەموان کۆکبن لەسەری بۆبڕیاروەرگرتن وجوڵەکردن لێیەوە بیکەن بە سەنتەر،ئێستاسەرۆکی ھەرێم وەک کەسایەتییەکی دەوڵەتمەدار و دیبلۆماسی وسەرۆکایەتی ھەرێم وەک چەتری کۆکەرەوە بەدورلەئایدۆلۆجیای حیزبی ناوەندێکی بەھێز و گونجاوە بۆئاراستەکردن ویەکگرتن وجوڵەکردن بۆئەوەی کورد باشتر لەیارییەکاندا بچێتە پێشەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەگەرسەنجی قسەکانی بۆڵتن بدەین، بەڕونی لێکدژی ( پارادۆکس) دەبینین چونکە لە جێگایەكدا دەڵێ ( ترامپ کەشتێك چوەمێشکی ھاتنەدەرەوەی زەحمەتە) بەکوردی واتە ئینکارە و كەللە ڕەقە، گفتوگۆناکات وھەرئەوەجێبەجێ دەکات کەچوەتەمێشکی، ئەمەش مەبەستی لەبڕیاری پاشەکشەیەتی لەڕۆژئاوا لەسەرداوای ئۆردۆغان، کەچی ھەر لە دوای ئەم قسەیەوە وتی ( ئەوکاتەی ترەمپ بەپێشنیارەکەی ئۆردۆگان ڕازی بوو بۆکشانەوەی ھەموھێزەکانی ئەمریکا لەباکوری ڕۆژھەڵاتی فورات، ئێمە ترامپ مان ڕازی کرد کەبیرۆکەکەی باش نیە، بۆیە ڕازیمانکرد بەبڕیارەکەی دابچێتەوە) کەواتە ئەم دوجیاوازییە لە قسەكانیدا لێکدژییەکی ڕونی پێوەدیارە، بەڵام لەھەموحاڵەتێکدا دەبێت کورد قسەكانی بەگرنگ وەرگرێت و ئەودیو قسەکانی بخوێنێتەوە




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif