پەیكەرێك بۆ حاجی قادری كۆیی دروستدەكات

ليست هناك تعليقات


رێبین حەیدەری، پەیکەرسازی کورد، پەیکەرێکی بۆ حاجی قادری کۆیی شاعیری کورد دروستکردووە و بڕیارە لە شاری کۆیە دابندرێت.

رێبین حەیدەری رایگەیاند، کارەکانی پەیکەرەکە تەواو بووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانانی پەیکەرەکە لە شاری کۆیە و ئەنجامدانی دوا قۆناخی دروستکردنی پەیکەرەکە دواکەوتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەیکەرەکە لەسەر ئەرکی د.تەها رەسووڵ دروستکراوە و تەنیا قۆناخی برۆنزی ماوە کە لە تاران بۆی دەکرێت.

رێبین حەیدەری خەڵکی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سوێد و ئەمریکا ژیاوە، خوێندنی لە هونەری پەیکەرسازیدا لەو دوو وڵاتە تەواوکردووە، ئێستا لە بۆکان دەژی و درێژە بە هونەرەکەی دەدات.

حەیدەری پەیکەرەکانی لە قوڕ، بەرد، گەچ و برۆنز دروستدەکات و لە چەندین وڵات پێشانگەی تایبەت بە کارەکانی کردووەتەوە، لەوانە ئەمریکا، سوێد، ئیتاڵیا، فینلاند و ئێران.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif