هەرێمی كوردستان لە لوتكەی كەڵكشانی كۆرۆنادایە

ليست هناك تعليقات


وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، ھەرێمی كوردستان لە لووتكەی ھەڵكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە گەرمیان، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، دۆخەكە مەترسیدارە و ھەرێمی كوردستان لە لووتكەی ھەڵكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە، مردن لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا رێژەكەی 3.4%، تاكە چارەسەر خۆپارێزی ھاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە ھاووڵاتییان ئارامیان ھەبێت و خۆیان رابھێنن لەسەر خۆپارێزی تا دۆخی كۆرۆنا ئارام دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا 10 ھەزار و 851 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و لەنێویاندا 412 كەس گیانیان لەدەستداوە و 5 ھەزار و 938 كەسیش چاكبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif