هێرش كرایە سەر سعودیە

ليست هناك تعليقات

هاوپەیمانی یەمەنی بە سەرۆکایەتی سعوودییە بڵاویکردەوە، چوار مووشەک و شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی سعوودییە کرابوون، تێکشکێنران.

بەهۆی کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان سعوودییە و حووسییەکانی یەمەن کە لە ئێران نزیکن، هێرشەکان لە یەمەنەوە بۆ سەر ریاز نزیکەی دوو مانگە دەستیان پێکردووەتەوە.

هاوپەیمانێتییەکە ئاشکرایکردووە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە پایتەختەی یەمەنەوە ئاراستەکراون، بەڵام لەبری ئەوە، رۆژنامەی مەسیرەی سەر بە حووسییەکان بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەکانی سەر بە سعوودییە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئەوانی بۆردومان کردووە.

سعوودییە هاوپەیمانێتییەکی دژی حووسییەکان لە ساڵی 2015 دروستکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014، حوسییەکان دەستیان بە جەنگ دژی حکومەتی یەمەن کرد کە لە لایەن ریازەوە پشتگیریی دەکرا.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif