جێگرەوەی شێخ محمد، هیچ مشتومڕێكی دروست نەكرد

ليست هناك تعليقات


بە هەزاران دەروێش رژاونەتە شاری سلێمانی بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانیدا بکەن کە رۆژی چواری تەممووزی 2020 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

جێگرەوەی شێخ محەممەد کەسنەزانی هیچ مشتومڕێکی دروست نەکرد، چونکە شێخ هەرزوو ئەو پرسەی یەکلایی کردەوە و کوڕە گەورەکەی بە جێگرەوەی خۆی دەستنیشانکرد.

لەسەر لافیتەیەکی گەورە کە لە شوێنی رێوەڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ محەممەد هەڵواسراوە و وێنەی کوڕ و باوکی لەسەرە، لەسەر زاری شێخ محەممەدەوە نووسراوە:

ئەو رێنوێنییانەی لە شێخ نەهرۆوە دەردەچن، بەمانای رێنوێنی لە خودی شێخەوە دێت، چونکە ئەو کوڕی گەورە و وەکیلی شێخە، هیچ کەسێک نوێنەرایەتی تەریقەتەکەی ناکات لە پاش شێخ ، جگە لە شێخ نەهرۆ. شیخ نەهرۆ پشتیوان بە خوا داهاتووی ئێوەیە و جگە لەو ئێوە هیچ شێخێکی دیکەتان نییە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif