ژنانی تەڤگەری ئازادیی، بریندارانی هێرشەکەی کونەماسییان بەسەرکردەوە

ليست هناك تعليقات


شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بریندارانی هێرشەکەی کونەماسییان بەسەرکردەوە و سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەشیان کرد لە کونەماسیی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دوو سەردانی جیاوازدا برینداران و شوێنی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیان لە سەیرنگای کونەماسیی بەسەرکردەوە.

شاندەکە سەرەتا لە سلێمانی سەردانی خانەوادەی کەیوان کاوەیان کرد، کە خۆی و دوو منداڵی و هاوسەرەکەی لە هێرشەکەدا برینداربوون و هیوای زووچاکبوونەوەیان بۆ خواستن.

پاشان سەردانی سەیرانگای کونەماسییان کرد و شوێنی بۆردوومانەکەیان بەسەرکردەوە، دواتریش سەردانی کەسوکاری بریندارەکانی هێرشەکەیان کرد.

سارا ڕەزا، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکی تەڤگەری ئازادیی وتی: بڕیارمان دابوو خۆمان دوکانەکە نۆژەن بکەینەوە، بەڵام کۆمپانیایەکی دیکە بەسوپاسەوە ئەو ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئێمەش هەرچییەک مایەوە تەواوی دەکەین.

وتیشی: وەکو ژنانی تەڤگەری ئازادیی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیدانە و شەرمەزاردەکەین، ئامانجیان لەم هێرشانەش لە ناوبردنی گەلی کورد و دەستکەوتەکانییەتی بەڵام ناتوانن بەم هێرشانە ئیرادەمان بشکێنن، هەروەها لە هەموو هێرش و داگیرکارییەکانی دوژمندا ژنان قوربانی یەکەمن بۆیە بەئەکی خۆمان دەزانین خاوەنداریی گەلی خۆمان و بەتایبەتی ژنان بکەین.

دواتر لەلایەن عایشە مستەفا، دایکی یەکێک لە بریندارەکانەوە بە گەرمی پێشوازیی لە شاندەکە کرا و وتی: گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان هەر یەکە و دەوڵەتی تورکیش دوژمنی کوردە و هەموو کوردێک بۆ ئەو وەکوو یەکە مەدەنی بێت یان گەریلا.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif