ئێران و سووریا رێککەوتنێکی سەربازییان واژۆکرد

ليست هناك تعليقات

رۆژی چوارشەممە 8-7-2020 ئێران و سووریا رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە ئێران دەیەوێت پەرە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سووریا بدات.

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەردانی دیمەشقی کرد، لەوێ لەگەڵ عەلی ئەیوب، وەزیری بەرگریی سووریا کۆبووەوە، رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆ کرد کە میدیای ئێران کاتی واژۆکردنەکەی پەخشکرد.

بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی رێککەوتنێکی سەربازی و ئەمنیان واژۆکرد، ئامانجیانە هاوئاهەنگی سەربازی و تەکنیکی لە بواری جیاجیادا پەرەپێبدەن.

ئەو بەرپرسە گوتیشی، پاڵپشتی حکومەتی سووریا دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە جیهادییەکان کە ئەو بە "گرووپی تەکفیری" ناوی بردن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئێران و سووریا جەختیان لە دەرچوونی هێزی بیانی لە سووریا کردەوە. هەر یەک لە تورکیا، رووسیا، ئەمریکا، ئێران هێزیان لە سووریا هەیە.

ئێران رۆڵێکی باڵای هەبووە لە هێشتنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەسەر کورسیی دەسەڵات. لە دوای بەهاری عەرەبی لە 2011 ئێران بە کردەوە پشگیری لە رژێمی ئێستای سووریا کرد، چ لە رێگەی ناردنی راوێژکاری سەربازی بێت، یان ناردنی گرووپی چەکداری لە عێراق و لوبنان و ئەفغانستان بۆ سووریا تاوەکو شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بکەن.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif