بۆچی مێركڵ دەمامك ناكات؟

ليست هناك تعليقات

ئەنجێلا مێرکڵ رایگەیاند، ئەگەر بە رێساکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پابەندبێت پێویستی بە دەمامک نابێت و تەنیا لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا دەمامک بەکاردەهێنێت.

ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبوونەوە و دواتر، مێرکڵ لە وەڵامی پرسیاری بۆچی دەمامک بەکارناهێنێت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "کاتێک دەمامک بەکاردەهێنم کە پابەندی رێساکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی نەبم و بچمە شوێنە قەرەباڵغەکان"، دەشڵێت، "هەر کاتێک چووم بۆ بازاڕ دەمبینینن دەمامک بەکاردەهێنم یان نا، بەڵام پێتان ناڵێم چ کاتێک دەچم بۆ بازاڕ!"

هاوکات، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجێلا مێرکڵ یەکێکە لەو کەسانەی بە وردی پابەندی رێکارەکانی تەندروستییە.

پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پابەندنەبوون بە بەکارهێنانی دەمامکەوە هەمان رەخنەی لێگیرا و بە کەمتەرخەم بەرامبەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەڵەمدرا.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif