تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر مناڵ و هەرزەکار

ليست هناك تعليقات

کوردە باپیر
-
وەکو ئاشکرایە لە ئێستادا ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە مۆبایل ، کۆمپیوتەر ، ئایپاد و ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمڵایەتیەکان زۆر بەئاسانی دەگاتە دەستی هەموو تاکێک لە گەنج و پیر و نەوجەوان و بگرە مناڵانیش ، دەتوانین بڵێین تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەرییان هەبووە لە بەرزبوونەوەی هەموو جۆرکانی توندوتیژی چ جەستەیی ، دەروونی ، سێکسی ... بەتایبەت لای چینی مناڵ و هەرزەکاران. 
دایک و باوک بۆ دەربازبوون لەهەڵا و دەنگە دەنگی مناڵ و داواکاریەکانیان و شپرزە نەکردنی ماڵ و یاری و لەبری هەموو ئەوانە ، پەنا بۆ کڕینی یەکێک لەئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەبات و دەیداتە دەستی مناڵەکەی ، بێئاگا لەوەی کە بەدەستی خۆی ڕێڕەوی پەروەردەیی و ژیری مناڵەکەی دەکاتە ژێر پرسیارەوە، زۆرینەی ئەو یاری و ڤیدۆیانەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێنەوە، بەچەندین ڕەنگ و جل وبەرگی  سەرنج ڕاکێش دروستکراون مناڵ ئالودە دەکەن بەسەیرکردن ،کە یەک و دووان و سیان و هەزارنین ، بـە هەزاران ڤیدۆی جۆراو جۆری وڵاتان و کلتوری جیا دێنە ناو ماڵەکانەوە ، کەزۆرینەی لەگەڵ ژیان و کلتوری ئێمە ناگونجێن مناڵ دووبارەیان دەکاتەوە و لای ئێمە قبوڵکراو نین و جارێکی دیکە دووچاری توندوتیژی خێزانی و جەستەیی و دەروونی و بگرە کۆمەڵایەتیش دەبنەوە ،سەرەڕای ئەوەی  کە زۆرجار گرفتی گەورەی وەکو کەمخەوی و نان نەخواردن و درەنگ ئاخاوتن و بگرە قسەبیرچوونەوەشی بەدوادا دێت .
یەکێک لەدیاردەکان کە دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم و پێویستە چاوکراوەتربین ، توندوتیژی سێکسی و دووبارەکردنەوەی ڕەفتارە سێکسیەکانە لای مناڵ ، ئەو کردانە دووبارە دەکەنەوە کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەیانبینن ، ئەمە لای مناڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی سەرەتایشدا دەبینرێت و بەڕێژەیەک هەیه، حاڵەت هەیە دوو مناڵ وەکو ئەوەی بینویەتی ماچی یەکتر دەکەن ، حاڵەت هەیە بەقەڵەم یان شتێکی تیژ ئازاری خۆی داوە ،جۆری حاڵەتەکان زۆرن و ئەوە دەردەخات کە دایک و باوک ئەرکیان بەڕاستی قورسترە و پێویستە وریاتر مامەڵە لەگەڵ مناڵەکانیان بکەن.
دەبێت ئەوەش بڵێین دایک و باوک لەو نێوەندەدا گیریان خواردووە ، تاڕادەیەک ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بوونەتە پێویستی  ،ئەگەر بۆی دەسەبەر نەکات چەندین ئاسەواری بەدوادا دێت ، لەوەی کە دووا دەکەوێت لە هاوڕێ و کۆمەڵگا ، یان هەوڵدان بۆ بەدەستهێنان بەڕێگای دیکە و فێری درۆ یان دزی... دەبێت. 
ئەگەریش وەدەستی دەخات چەندین لێکەوتەی دەبێت ، لەئەگەری بە ووریایی و دروست مامەڵە نەکردن لەگەڵیدا ، ئەم مناڵە بەعاقارێکی تردا دەبات .
پێشنیارم بۆ دایک و باوکان کە بە ڕاستیی ببنە هاوڕێی مناڵەکانیان ، هاوڕێیەتی بۆ ئەو ئاستەی خۆت ببیتە هاوتەمەنی مناڵەکەت نەک ئەو ناچاربێت گەورانە هاوڕێیەتیت بکات، دەتوانیت لەڕێگەی یاری کردن و گفتوگۆوە مناڵەکەت بناسیت ، کاتی لەگەڵ بەسەر بەرە ، لەڕێگەی ئامێرەکەی ئەوەو سەیری ڤیدۆو یاری بکەن ، بزانە حەز بەچی دەکات لەگەڵی تەماشا بکە لەوێوە دەتوانیت هەڵەو ڕاستی پێ بڵێیت ...
وە ئاگادار بوون لە چۆنێتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەهەر تەکنیکێک بێت مەهێڵە پاسۆردێک دابنێت بەس خۆی بزانێت ،
وە دیاریکردنی کات بۆ مناڵ بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و نەهێشتنی دابەزاندنی ئەو ئەپ و یاریانەی کە تەواو زیان بە مناڵ وەک تاکێک لە گۆمەڵگا و تەواوی گۆمەڵگا دەدات ، ئەوەی ئێستا زۆر بەربڵاوە لەناو مناڵ و هەرزەکاراندا تیک تۆک و پەبجی یە ، کە زۆرترین قوربانی دەستی ئەم دووانە هەیە و دواتر کاریگەرییەکانیان دەردەکەوێت .
تیک تۆک ، مرۆڤی ڕووکەش و بیرنەکەرەوە بەرهەمدەهێنێت، کە هەرچی گوێ لێ دەبێت و دەیبینێت وەکو تووتی دەیڵێتەوە و خۆی نمایشدەکات ، پەبجیش تاکێکی شەڕانگێز و بێ ئارام و بێهەست و ڕق لەدڵ دروست دەکات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif