پێشنیازێک بۆ باشتر ژیان!

ليست هناك تعليقات
دكتۆر جعفر عمر
-
- گڵۆپێکی عادی دەکریت بەڵام بەشی چەند رۆژێکت ناکا و دەسوتێت! دواتر دەبێت هیتر بکریتەوە و پارەکانت بەزایەداوە.

- وەستایەک ئیشەکانی هەرزانە و خەڵکی زۆر رویتێدەکەن بەڵام لەبەر سەرقاڵی ئیشەکانی بە ناتەواوی دەکات و بە زوویی تێکدەچێتەوە و دەبێت دووبارە پارەی تیاسەرفبکەیتەوە.

- کەناڵێکە بەرنامە و درامای تەرفیهی زۆرە و تۆش بەبێ دوودڵی سەیری دەکەیت، بەلام دواتر منداڵەکانت دەبنە هەڵگری سیفاتە ناحەزەکانی پێشکەشکار و ئەکتەرەکان و گیردەخۆیت بەدەستیانەوە و داهاتویان دەفەوتێت.

- ڤیدیۆ و قسەی زۆرە و ناوی دەرکردووە، تۆش بەبێئەوەی سودتلێوەرگرتبێت یان بزانیت باسی چی دەکات تەنها ناوت بیستووە وەسفی دەکەیت. دەرئەنجام کە ئیشت کەوتە ئەو کەسە دەزانیت چی هەلەیەکت کردووە و ئەوەنییە کە تۆ پێتوابوو! خەلکێکی زۆریش سەرگەردان بوون.

- دکتۆرێکە ناوبانگی هەیە یان بلیتی سەردانی هەرزانە، سەردانی دەکەیت و بە چەند جەلسە باشنابیتەوە و هەر گیرۆدەی دەردەکەتیت، دواتر بۆت دەردەکەویت لەبەر قەرەباڵغی بە باشی چارەسەری نەکردویت یان پسپۆرییەکەی بۆ نەخۆشییەکەی تۆ نەگونجاوە! دواتر دەبێت زۆرتر لە خۆتدا سەرفبکەیت لەکاتێکدا پێشتر دەتتوانی بەکەمتر و زووتر باشببیتەوە.

ئەمرۆژانە زۆربەی بانگەشەکان ناراستن و وەسفکردنەکان پێچەوانەیان راستە!

تکایە: بەدوای هەرزانی و قەرەباڵغی مەکەون! بەڵکو بەدوای رەسەنایەتی و باشی دا بچن..

رەسەن و باشی زۆر هەن هەرزان و گونجاون. هەروەها قەرەباڵغی و هەرزانی زۆرهەن نەگونجاو و خراپن..

ئەم قسانە سەرەتا بۆخۆمە و بەرانبەر خۆم پاشان بۆ خەلکی و بەرانبەر خەڵکی...

بۆ هەموو ئەوانەی سەرەوە دەیان نمونە هەن، تۆش ئازادی و دەتوانیت نمونە بنوسیت بەبێ تەشهیر و ناوهێنان...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif