یەكیەتی ئەورووپا، بۆیەكەم جارە ئەم بڕە پارەیە بەیەكجار تەرخان دەكات

ليست هناك تعليقات

لووتكەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و وڵاتانی ئەندام لە پاکێجێکی 2.1 تریلیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری نزیکبوونەتەوە کە ئەمە یەکەم جارە یەکێتییەکە بە جارێک ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ قەیرانێک تەرخان بکات.

سەرکردەکانی ئەوروپا لە ماوەی دوو رۆژی کۆبوونەوەکانیاندا شکستیان هێنا لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی ئەو بودجەیەی کردووە بۆ هاندانی ئابووریی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێتیی ئەوروپا تەرخانیان.

بڕیاربوو لووتکەکە دوو رۆژ بێت و رۆژی شەممە کۆتایی پێبێت، بەڵام بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بڕە پارەکە رۆژێکی دیکەیان بۆ درێژکردەوە.

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا درەنگانی شەو لە کۆبوونەوەیەکی چڕ و پڕدا بوون. هەریەک لە ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە کە بە قورسی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر جەختیان لە دابینکردنی پارەیەکی زۆر کردەوە.

مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دژی پلانی ئەڵمانیا و فەرەنسایە بۆ رزگارکردنی سپانیا و ئیتاڵیا لە رووی ئابوورییەوە.

هۆڵەندا دەیەوێت هەرکام لە وڵاتەکانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا مافی ڤیتۆکردنی لەسەر بریاری کۆتایی سەرکردەکانی ئەوروپا هەبێت.

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەڵێت، بە مەرجێک رازی دەبێت یارمەتی وڵاتانی ئەوروپی بدرێت کە ئەو وڵاتانە لە بازاڕی کاری خۆیاندا دەست بە چاکسازی بکەن.

جۆزێپێ کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بە توندی رەخنەی لە هەڵوێستی هۆڵەندا و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا گرت.

کۆنتی گوتی، "ناکۆکییەکان زۆر جیددین. هەڵوێستی ئەو زۆر توند بوو. ئەو دەیەوێت شتەکان بە دڵی خۆی بن. هەر بۆیە دەیەوێت مافی ڤیتۆی لە رووی سیاسی و یاسایییەوە هەبێت. ئێمە دەڵێین ئەم شتەی کە ئەو داوای دەکات کارێکی کردەیی نییە".

هەر یەکە لە وڵاتانی دیکەی وەک نەمسا، فینلاند و دانیمارکیش داوادەکەن قەبارەی هاوکارییەکە کە پێشنیازکراوە کەمبکرێتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئابووریی یەکێتیی ئەوروپا ئەمساڵ بە رێژەی 8.3% پاشەکشێ بە خۆیەوە ببینێت. ئەوە جیا لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا زیاتر لە 135 هەزار کەسی کوشتووە.

جیاوازیی نێوان سەرکردە ئەوروپییەکان هێشتا زۆرە و دیار نییە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا دەتوانن بگەنە رێککەوتن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif