ناوەندی باڵای بزووتنەوەی چاكسازی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان كرد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەكەوە
كە ئەمە دەقەكەیەتی
بەڕێز/ كاك عومەری سەید عەلی/ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران
بەڕێزان/ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان
ب/پیرۆزبایی
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی ( بزوتنەوەی گۆڕان ) بە گەرمی پیرۆزباییتان لیدەكەین ,هیوادارین خەباتی مەدەنیانە و جەماوەریانە ببێتە بنەمای گەشەپێدانی دیموكراسی و پێشكەوتنی گەلەكەمان ،یادی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەكەتان لە كاتێكدایە كوردستان لە هەل و مەرجێَكی ناسەقامگیردایە ،هیوادارین هەوڵەكانتان بخەنەگەڕ بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و یەكخستنەوەی ماڵی كورد ، بۆ خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان و باشكردنی گوزەرانی خەڵك لە ڕێگای چاكسازییەكی گشتگیری هەمەلایەنەوە ، چونكە دۆخی ئێستای كوردستان لە بەرژەوەندی گەل و نیشتماندا نییە ،جارێكی تر پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوادارین هەموو لایەنەكان پێكەوە خزمەتی گەورە بە كوردستان بكەن .
هەر شاد بن
ناوەندی باڵای/بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
25/7/2020 `
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق