وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان باجی سەر هێلکەی تروکاندنی زیادکرد

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەمموز، بڕیاریدا بە زیادکردنی باجی گومرگی سەر هێلکەی تروکاندن، (ئەو هێلکانەی بۆ پیتاندن و دروستکردنی جوجکە بەکاردەهێنرێت).

ئاوێنه‌: لە بڕیارێکدا کە واژووی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی لەسەرە، بڕیاردراوە بە زیادكردنی 10 سەنت باجى گومرگى بۆ سەر هێلكەی تروكاندن.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى باڵاى پیشەسازى پەلەوەر داواکرا (10)سەنت باجى گومرگى بخەینە سەر هێلکەى تەفقیس(تروکاندن)، لەپێناو پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى و وەک پاڵپشتى بۆ پرۆژەکانى ناوخۆ بڕیارماندا (10) سەنت باجى گومرگى بخەینە سەر هێلکەى تروکاندن تاوەکو کاتێکى نادیار.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif