ئەم دەرمانە سودی بۆ توشبوانی كۆرۆنا هەبووە

ليست هناك تعليقات


دەزگایەکی تەندروستیی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، هایدرۆکسی کلۆرۆکوین سوودی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەبووە، ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە فەرمی تاقیکردنەوەی ئەو دەرمانەی لەسەر تووشبووان وەستاندووە.

دەزگای تەندروستیی هێنری فۆردی ئەمریکی دەڵێت، بۆی دەرکەوتووە تووشبووانی کۆرۆنا دوای بەکارهێنانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین نیشانەکانی کۆرۆنایان تێدا کەمبووەتەوە، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "دەرمانە دژە مەلاریاکە مردنی بە کۆرۆنا کەمنەکردووەتەوە یاخود سوودێکی وای نەبووە". 

هێنری فۆرد، کلۆرۆکوینی لەسەر دوو هەزار و 541 تووشبووی کۆرۆنا تاقیکردووەتەوە، دەرکەوتووە مردن لەنێو ئەو تووشبووانە بە کۆرۆنا کەمتربووە.

دکتۆر مارکۆس زیرڤۆس، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە هێنری فۆرد لەبارەی تاقیکردنەوەی دەرمانەکە دەڵێت، 26%ـی ئەوانەی هایدرۆکسی کلۆرۆکوینیان بەکارنەهێناوە مردوون، بەبەراورد لەگەڵ ئەو 13%ـەی کە دەرمانەکەیان بەکارهێناوە و لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەکارهێنانی دەرمانی کلۆرۆکوین دوای توویتێکی ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئادار زیاتر پەرەی سەند، کە پەسنی دەرمانەکەی کرد. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کلۆرۆکوین و هایدرۆکسی کلۆرۆکوین "بەڵێنێکی مەزنن" بۆ چارەسەری نەخۆشییە نوێیەکە کە پەتای کۆڤید-19یە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مانگێک لەمەوبەر و بەر لە بڕیارەکەی تەندروستیی جیهانی بەکارهێنانی دەرمانەکەی وەستاند.

لێکۆڵینەوەکەی هێنری فۆرد جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆ زۆربەی پزیشکان و ناوەندە تەندروستییەکان، چونکە زۆربەی توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە دەرمانەکە سوودێکی وای نییە، هاوکات کاریگەریی لاوەکی زۆریش لەسەر لێدانی دڵ بەجێدەهێڵێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif