بەلێکۆڵینەوەی زانستی: پەتاکەی مانگی ١١ی کوردستان کۆرۆنا بووە

ليست هناك تعليقات




حکومەتی چین لەڕێگەی دامەزراوە میدیاییە فەرمیەکانیەوە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو پەتایەی لە مانگی ١١ و ١٢ی ساڵی پار بڵاوبویەوە کۆرۆنا بوو.

لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لە ڕێگای پشکنینی ئاوەڕۆی مانگەکانی ١١ و ١٢ی وڵاتانەوە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە لە فەڕەنسا و بەڕازیل و ئەمریکا و ئیتاڵیاش ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە.

هاوکات توێژینەوەکان ئاماژەشیان بەوەداوە کە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ پەتاکە زۆر بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە و لە زۆربەی وڵاتان خەڵک توشی پەتای قورس بوون و هەر وایان زانیوە کە پەتایەکی ئاساییان گرتووە.

هەر بۆیە هەتا ئێستاش سەرچاوەی سەرەکی ڤایرۆسەکە نادیارە و بەپێی وتەی پسپۆڕانی چینی، ئەوان توانیویانە لە چینەوە ڤایرۆسەکە دیاری بکەن، ئەگەر نا زۆر پێش ئەوە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا هابووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەو کاتەشدا ئەو پەتا بەهێزە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوویەوە و خەڵکێکی زۆر ئاماژەیان بەوەدا کە پەتاکەیان گرتووە و تێیان پەڕاندووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif