ايا صوفيا

ليست هناك تعليقات

د.دانا حمە باقی
-

ايا صوفيا
لەنێوان( النفيس) ى (عمر) و (الخسيس) ي (علی)دا.

ساڵی 15 ی هجری ڕۆژی 13ی ڕەمەزان ،(عمر کوڕی خطاب) کلیلی(بيت المقدس) لە بطرياركی مەسيحی (صفرونیوس) وەرگرت، پێکەوە گەشتێکیان کرد بەناو (کنیسة القیامة)، لەوکاتەدا لەدەرەوەی کەنیسەکە بانگی دا ،(صفرونیوس) بە (عمر)ی ووت ؛ لێرە نوێژەکەت بکە. بەڵام (عمر) ڕازی نەبوو ، لەوەڵامدا ووتی ؛ { اخشى ان يأتي مسلمون من بعدي فيقولون هاهنا صلي عمر، فينتزعونها منكم.} واتە لەوە ئەترسم ڕۆژگارێک بێت ئەوانەی دوای من بلێن ئالێرەدا عمر نوێژی کرد ، وە لەژێر دەستانی دەربێنن. پاشان ئەو بەڵێن نامەیەی پێبەخشین کە پێی دەوترێ «العهدة العمرية»، کە تێیدا هاتووە؛ (هذا ما أعطى عبد الله ، عمر، أمير المؤمنين، أهل إيلياء من الأمان؛ أعطاهم أماناً لأنفسهم وأموالهم ولكنائسهم وصلبانهم وسقمها وبريئها وسائر ملتها، أنه لا تسكن كنائسهم ولا تهدم، ولا ينقص منها ولا من حيِّزه).

نیشتەجێی کەنیسەکانیان ناکرێ ، ناڕوخێنرێ ، لێی کەم و بەرتەسک ناکرێتەوە..

وەک ئەوەی بزانێ ڕۆژانێک دێت (خۆبەخەلیفەزان) و موریدەکانیان ، چڵکی سیاسەت بە بەرۆکی دینەکەیا ئەسڕن.

(سوڵتان) بێوەژن کۆشی بۆ خەلافەتەکەی خۆی ئەکا و لەوە تێئەگەین، بەلام ئەم داکۆکیە خێرایەی دکتور (علی قرداغی) بۆ ؟!

ــ یعنی ئەگەر لەجێگایەک مزگەوت کرابێتە باڕ ، ئەبێ ئێمەش کەنیسەی خەڵکی داگیر بکەین ؟

ئەی خودا نافەرموێت {وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا ۚ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ }.

ــ ئایا (عمر) نەیئەتوانی، بەپارە کەنیسەکان بکڕێ ؟ یەعنی(محمد الفاتح)ەکەی ئامۆزای(سوڵتان) لە خەلیفە (عمر) عاقڵتر و بۆ خوا سوڵحاو تر بوو ؟

ئێستا موسوڵمان بەگوێی (خودا) و خەلیفە (عمر) بکەن ، یان (سوڵتان) و دکتور (علی) ؟

بریا بەڕێزیان بۆ خوێن ڕشتنی سڤیلی کوردیش کە (سوڵتان) زوو زوو بەناحەق ئەیانسوتێنێ ئاوا بەزووی بەدەنگ بهاتبا. ئاخر نەگبەتی کورد نەبێ (کونەماسی و شیلادزێ) نزیکترن لە (قەرەداغ) یان (استنبول و انقرە)؟!

ڕوو ڕەش خۆم ئەگەر لەبەر خودای کرد

ڕوو ڕەش خۆی ئەگەر لەبەر ڕیای کرد .

** قسە لەسەر (هەڵوێستە) نەک (کەسایەتی).



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif