کازمی و شێوازی سەرکردایەتیکردنەکەی

ليست هناك تعليقات


د.كاروان حمەساڵح
-
‎عێراق بە سەرکردایەتیکردنێکی تقلیدی ناگاتە مەنزل

‎ھەر بۆیە ئەوەی مستەفا کازمی کردۆتە دلخوازی ھاولاتیانی عێراق، خیتاب و ھەلسوکەوت و شێوازی سەرکردایەتیکردنە جیاوازەکەیەتی کە بریتیە لە شێوازی ترانسفۆرمەیشناڵ* ، کە پشت بە گۆرانکاری و مەیدانیبوون و ھتد دەبەستێت. لە سلوکیشیدا متمانەبەخۆبوونێکی تێدا بە دیدەکرێت. ھەروەھا تارادەیەک وا دەردەکەوێت ھێزەکانی خۆی؛لە سیاسی و پەیوەندی دیبلۆماسی و جەماوەری ھەلسەنگاندبێت و باش لەوەش گەیشتبێت کە بە ھۆی لاوازی ھێزی حیزبی و سیاسیی و مێژوویی، ھەمیشە دەبێت ڕووی لە ھێزە جەماوەریەکەی بێت و ناو بەناو بە سەردانی مەیدانی و چەند بڕیارێک کە خواستی خۆپیشاندەران بێت، پەیوەندیەکەی لەگەل شەقام دەمەزەرد بکاتەوە. بۆ ئەم کەین و بەینە، چەند ناوەندێک و ڕاوێژکارانی تایبەتی ئەمریکی ھاوکاریەکی زۆری دەکەن!

چیتر گرنگە بۆی:

بەلام ھەروەک لە دیمانەیەکیشماندا ئاماژەمان پێکرد، کازمی گرنگە بە "لەبەر ڕۆشتن"ی چەند ھەنگاو و بڕیارێک و پشتیوانی "بێ پێشینە" ی وولاتان بۆ سەرۆک وەزیرانێکی عێراق، تووشی متمانەبەخۆبوونی زیاد لە پێویست نەبێت کە لە زانستی سەرکردایەتیکردندا بە یەکێک دەردەکان ناسراوە (Over-confidence Biases) بە تایبەت لەبەرامبەر دەوروبەرەکەیی و پاشان پەیوەندی و تەرەفگیری وولاتانی دراوسێ، تا بە روونی بەرچاوی خۆی ببینێت.

ھەروەھا پێویستە غافڵ نەبێت لە بەھێزیی سیستەمی سێبەر و دەستەلاتی قووڵ لە عێراق، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە لە سالی ١٩٩١ و ٢٠٠٣ ەوە بوونەتە خاوەنی ھێزی دارایی و سەربازیی! بۆ ئەمەش پێویستە بۆ ھەموو ھەنگاوێکی، لەرووی سیاسی و دیبلۆماسیەوە زەمینەسازی بۆ بکات. 

ھەروەھا ھەر وەک چۆن لە پرۆسەی سەرکردایەتیکردندا، شێوازەکانی دروستکردنی بریار، کرۆکی پرۆسەکەیە، بەلام زیاتر لەوە؛ لەم دۆخە تایبەتەدا بۆ کازمی، دەبێت بریاری دروست بنەمای سەرجەم بیرکردنەوەکانی بێت، چوونکە لە شێوازی سەرکردایەتیکردنی گۆرانکاری و پاشان گواستنەوەی دەولەت بۆ قۆناغێکێ تر! بچووکترین ھەلە (بە لێدوانیشەوە) باجەکەی زۆر گەورە دەبێت. 

چۆن سەری لێ تێک نەدرێت:

روونە کە ھاوکاری ھەر دەولەتێک لە خودی خۆی و ھاولاتیانی عێراقیش لە پێناو برسێتی و دۆخی ژیانی خەلک نیە، بەلکو پەیوەستە بە بەرژەوەندی و نفوسی سیاسیی و ئابووری وولاتان، پاشان ھاوکێشەی جیۆپۆلۆتیکی لەم ناوچەیە. بۆیە؛ کازمی و پاشانیش ھاولاتیانیش، بەھەمان شێوە پێویستە کار لەسەر بەرژەوەندی ھاوبەش بکەن، کازمی لەگەل ئەوان، و ھاولاتیانیش لەگەل کازمی، بۆ ئەوەی تەنھا بە پێی پێویست متمانە و پیاھەلدانی بەسەردا بکرێت تا ئەویش لە کۆتاییدا رێی لێ تێک نەچێ و شێوازی سەرکردایەتیکردنەکەی ڕوو لە دیکتاتۆریی تەواو نەکات! ( ئەگەر چی ھەندێک وولات رازین بەوەی کە ببێتە نیمچە دیکتاتۆریش).

—————
*شێوازی سەرکردایەتی کردنی ترانسفۆرمەیشناڵ; ئەم جۆرە لە سەرکردایتی کردن، بڕوای بە گۆرانکاری ھەیە و مەیدانیە، پشت بە راکێشانی سۆزیش دەبەستێت ( ئەمە خالی ھاوبەشیەتی گەل سەرکردایەتی کردنی کاریزما) ئەم سیفەتەی کۆتایی سیفەتی لاوەکیە، بەلام لە کاریزمادا سەرەکەییە، وە سیفەتی یەکەم و دووەم کە گۆرانکاریی و مەیدانیە، دوو سیمای دیاری ئەو جۆرە سەرکردایەتیکردنەیە، گۆرانکاریەکانی بە گشتی لە سروشت و شێواز و بنەماکانی دامەزروە، حکومەت و دەولەتدایە، مەیدانی بوونیش بۆ بەدواداچوون لە جیبەجیکردنی بڕیارەکان. 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif