پێرێز, مباپی بۆ ڕیزەکانی ریال مەدرید دەگوازێتەوە

ليست هناك تعليقات

گواستنەوەی کیلیان مباپی ئەستێرەی فەرەنسی بۆ یانەی ڕیال مەدرید پلان و پڕۆژەیەکی گرنگی ڕیال مەدریدە بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ئەو کارە لەسەر ئاگرێکی هێواش ئامادە دەکرێت.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاشکرای کردوە کە یانەی ڕیال مەدرید بەسەرۆکایەتی خودی پێرێز زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە کە مباپی بۆ ڕیال مەدرید دەگوازنەوە بۆیە پەلە لە کارە ناکەن، تاکو بە کەمترین تێچوون کارەکان تەواو بکەن، بە پێی بەرنامەکە ڕیال مەدرید دەزانێت کە لە هاوینی 2022 گرێبەستی مباپی کۆتایی پێ دێت، بۆیە ئەوان لە ئێستادا گرەو لەسەر خاڵێکی دیکە دەکەن، ئەویش ئەوەیە کە مباپی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە نەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕیال مەدرید بەخۆڕایی مباپی بگوازێتەوە لەم حاڵەتەش جگە لە مووچەیەکی خەیاڵی کە سەرووی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ریال مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بە خودی کیلیان مباپی دەدات، وەک خەڵاتی واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕیال مەدرید و تازەنەکردنەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کە نایتەوێت دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت.

جێی ئاماژە پێکردنە تا ئەو ساتەش مباپی ڕەتی دەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان تازە بکاتەوە، هەروەها یاریزانەکە بەبەردەوامی قسە لەگەڵ زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید دەکات.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif