شای سعودیە گەیێندرایە نەخۆشخانە و سەردانی کازمیش دواخرا

ليست هناك تعليقات

بڕیاربوو ئەمڕۆ مستەفا کازمی لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات، سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و ناوچەکە تاوتوێ بکات، بەڵام سەردانەکەی بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیە، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەپێی راگەیێندراوی دیوانی شاهانەی سعودیە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەممووزی 2020 شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە شاری ریاز.

دەگوترێت، شا سەلمان بەهۆی هەوکردنی زراوەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ریاز کراوە بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە "شانشینی سعودیە یەكەم سەردانی مستەفا كازمی، دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی، بۆ سعودیە بە هەند وەردەگرێت، هەموو هەوڵێكیش دەدات بۆ سەركەوتنی ئەو سەردانە، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی شا سەلمان، پادشای سعودیە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ برایانمان لە عێراق سەردانەكەی كازمی بۆ دوای دەرچوونی شا سەلمان لە نەخۆشخانە دواخرا".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بەمەبەستی هەواڵپرسین مستەفا کازمی پەیوەندیی بە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کردووە.



شا سەلمان تەمەنی 84 ساڵە و لە ساڵی 2015وە حوکمی سعودیە دەکات. پێش ئەوەی ببێتە شای سعودیە، ماوەی دوو ساڵ و نیو شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بووە. هەروەها وەکو پارێزگاری هەرێمی ریاز بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ خزمەتی کردووە. ئێستا محەممەد بن سەلمان جێنشینی شا سەلمانی باوکیەتی.

بڕیاربوو ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا كە وەزیرانی نەوت، كارەبا، پلاندانان و دارایی لەخۆدەگرێت، سەردانی سعودیە بكات و چاوی بە شا و شازادی سعودیە بكەوێت، دواتر سەردانی ئێران و پاشان هەر لەم مانگەدا سەردانی ئەمریكاش بكات.

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ سەردانی كازمی بۆ سعودیە و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات، شاندێكی عێراقی بە سەرۆكایەتیی عەلی عەبدولئەمیر، وەزیری دارایی عێراق، دوو رۆژە لە سعودیەیە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif