چاكسازى لەنێوان نيەتى راستەقينە و بەڕێكردنى ئەم كابينەيەى حكومەت

ليست هناك تعليقات

عمر محمد شێخ زادە
-
ھەر لەسەرەتاى بانگەشەى ھەلبژاردن و ئەتوانم بڵێم پێش ئەو كاتيش قسە و باس ھەبوو لەسەر چاكسازى و تا دەست بەكاربوونى كابينەى نۆيەمى حكومەت و تا ئێستاش ئەم قسە و باسانە بەردەوامن.

ئەوەى من ئەمەوێت سەرنج بخەمە سەرى ئەوەيە ئايا حكومەت و ئەم كابينەيە مەبەستى راستەقينەى چاكسازيكردنە ياخود بەرێكردنى كارەكانى ئەم كابينەيەش وەكو كابينەكانى پێش خۆى جا گەر مەبەست لەم چاكسازيە نيەتى راستەقينەى چاكسازى بێت واتە بنياتنانى ھەندێك لە ستونەكانى دەولەت بە

١- ھەمە جۆركردنى سەرچاوەكانى داھات.

٢- زيادكردنى ھەناردەكردن لە ھاوردەكردن

٣- دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى بەھێز .

٤- شەفافيەت لە داھات و رێگريكردن لە دزى و گەندەلى قەبە.

ئەوا كوردستان ئەكەوێتە سەر پێى خۆى و ھەنگاو ئەنێت بۆ بوونى بە دەولەتێكى بەھێز و وەك دەولەت بەرێوە ئەچێت بێ ئەوەى دەولەت رابگەينرێت و دانيپێدابنرێت بەلام گەر مەبەستى حكومەت بەرێكردنى كابينەى نۆيەم بێت وەك كابينەكانى پێشوو تەنانەت وەكو سالانى پێش (٢٠١٤)و پێش دروست بوونى قەيرانى مووچە و پرۆژەكان ئەوا واتە نە چاكسازى كراوە و نە قەيرانەكانيش چارەسەركراون چونكە قەيرانى راستەقينە لەسەرەتايى ساڵانى دروستبوونى ھەرێمەوە ھەبوونە جگە لە كێشەى مووچە و پڕۆژەكان بەم شێوەيەش ھەمووكات ئەگەرى دوربارەبوونەوەى ئەم حالەى ئێستاى ھەرێم ھەيە ، رەنگە لاى ھەندێك كەس ژيانكردن تەنها زكى تێر بێت و حكومەتيش بيەوێت ئەو ھەلە بقۆزێتەوە ى فۆكس تەنها بخاتە سەر چارەسەركردنى مووچە بەڵام ئەمە لەلايەن كۆى خەلك بەگشتى قبولكراو نيە و ناتوانرێت راى زۆرينە قايل بكرێت وە من ئەمەوێت لێرە ئاماژە بە چەند كێشەيەك بدەم كە رۆژانە باس دەكرێن و باون و وردەكارى زۆر ھەڵئەگرن كە لێرە باسى ناكەم

يەكەم/ئازادى رادەربڕين بەتايبەتى لە بادينان كە ئازادى رادەربڕين راستەوخۆ پەيوەندى بە شكۆ و كەرامەتى مرۆڤ ھەيە و بۆ زۆربەمان گەر بايەخى زياتر نەبێت لە نان و ئاو كەمتر نيە.

دووەم/ ناسيستماتيكى لە دام و دەزگاكان و نەبوونى كەسى شياو لە شوێنى شياو كە ئەمە بەسە بۆ روخاندنى وڵاتێك.

سێ يەم/ دەستى حيزب لەنێو دام و دەزگا حكوميەكان كە گەورەترين واستەكارى و بەرتيلدان دروست ئەكات.

چوارەم/ سيستەمى پەروەردە: كە لێرە وەزارەتى پەروەردە نەك سيستەمى پەروەردەيى نيە بگرە لە زانستيش زۆر ھەژارن و تەنانەت گەيشتۆتە ئەوەى خوێندن و نوسينى قوتابى و دەرچووەكانيش تەواو نەبێت،ھەروەھا وەزارەتى رۆشنبيرى ئەگەر خەلك نارۆشنبير نەكەن ئەوا رۆشنبيريان ناكەن.

پێنجەم/ سەروەر نەبوونى ياسا كە ئەمە وائەكات وڵات زياتر لە دارستانێك بچێت.

شەشەم/ نەبوونى ھێزێكى چەكدارى نيشتمانى و بوونى ھێزى چەكدار لە دەستى حيزب كە بەردەوام ھەڕەشەيە بۆ سەر ئاسايشى ولات و ژيانى خەلك و لەجياتى ئەوەى ولات وەكو دەولەتێك دەربكەوێت ھەميشە وەك ناوچەيەكى پڕ لە كوێخا و چەتە و دەسهەلاتێكى ميرنشينى ، ناوچەگەرى و خێلەكى دەرئەكەوێت و دوور نيە سبەى كەس و لايەنى تريش بێنە مەيدان و ھێزى چەكدار دروست بكەن.

ھەر بابەتێك و بوارێك لە كوردستان دەستى بۆ بەرين و باسى بكەين پڕە لە كێشە و گرفتى وا كە وێرانكەرن و رێگرن لەبەردەم دروستبوونى قەوارەيەكى مۆدێرنى پێشكەوتووى خاوەن ھێز و دەسهەلات بەرامبەر بە پێشهات و رووداوەكان و ناكرێت و حكومەت ناتوانێت ھەموو قەيران و گرفتەكان لە چارەسەركردنى مووچە و دروستكردنى ھەندێك پڕۆژە كەم بكاتەوە

بۆيە ئەبێت چاكسازى نيەتى راستەقينەى حكومەت بێت و ئەو كێشە و قەيرانە سەرەكيانەى پێش ( ٢٠١٤ ) ھەبوون چارەسەر بكرێن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif