شێخێكی دیاری كوردستان لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

ليست هناك تعليقات


شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە رابەری تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کراوە. 

شێخ مارف بەرزنجی، یەکێک لە نزیکەکانی شێخ محەممەد کەسنەزانی  رایگەیاند، چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەرمەکەی دەکەین کە شێخ نەهرۆی کوڕە گەورەی لەگەڵیەتی و بڕیارە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بیگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان. 

شێخ مارف بەرزنجی وتی"هەرچەندە ناتوانین رێگە لە هاتنی خەڵک بگرین"، بەڵام پرسەی فەرمی بۆ دانانرێت، چونکە نایانەوێت هیچ کەسێک بەهۆی پرسەکەیەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت. 

سەبارەت بە دیاریکردنی شوێنگرەوەی شێخ محەممەد کەسنەزانی، شێخ مارف بە رووداوی گوت، 25 ساڵ لەمەوبەر شێخ محەممەد خۆی شێخ نەهرۆی کوڕە گەورەی بە وەکیل و شوێنگرەوەی خۆی دەستنیشانکردووە. "بۆیە ئەو دەبێتە رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی". 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif