نرخی نەوت دابەزی

ليست هناك تعليقات



نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و تێکچوونی زیاتری پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و چین دابەزی..

بە بەروارد بە دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 14 سەنت دابەزی و گەیشتە 43 دۆلار و 20 سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 41 دۆلار و 19 سەنت دابەزی.

حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە جیهان 16 ملیۆنی تێپەڕاند، چین و ئەمەریکاش کونسوڵخانەکانی یەکتریان داخستووە، لەگەڵ ئەوەش کەمێک خواست زیادی کردووە، ئەمانەش هەمووی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif