حكومەت تەنها ٢٥٠ ملیۆن دیناری بۆ هەڵەبجە خەرج كردوە

ليست هناك تعليقات


پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت جگە لە ٢٥٠ ملیۆن دیناری قۆناغی یەكەمی كۆرۆنا، حكومەت تا ئێستا یەك دیناری تری بۆهەڵەبجە نەناردووە .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندوە: لەكۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە، نوسراوێكمان ئامادەكردووە تاوەكو ئاڕاستەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی و تەندروستی بكەین، تا باشتر ئاوڕ لەهەڵەبجە بدەنەوە و بودجەیەكی زیاتری بۆتەرخان بكرێت"
راشیگەیاندوە" جگە لە ٢٥٠ ملیۆن دیناری قۆناغی یەكەمی كۆرۆنا، كە ٢٣١ ملیۆنی بۆتەندروستی تەرخان كراوە، حكومەت یەك دیناری تری بۆهەڵەبجە نەناردووە."
ئاماژەی بەوەشداوە" تەنانەت ئەو ١٧٠ ملیۆن دینارەی لەدوو ملیار دینارەكەی ئەم دواییەی حكومەت بۆتەندروستی بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین تەرخان كراوە هێشتا نەگەشتووەتە هەڵەبجە، داواكارین بەزووترین كات ئەو پارەیە بگاتە دەستمان"


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif