سۆران عمر: لەسەنگەری خەڵكا دەمێنمەوە

ليست هناك تعليقات

دوای ئەوەی بە دەنگی ٥٥ پەرلەمانتار، دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كراو، سۆران عمر لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە دەنوسێت: ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم، تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی

دەقی نوسینەكەی، سۆران عمر

بۆ خەڵکی کوردستان

سوپاس بۆ متمانەتان لە دوو خولی پەرلەمانی،  تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە، بمبورن ئەگەر وەک خۆی نەمتوانیبێ نوێنەرایەتیتان بکەم یان لەھەڵوێستێک نەمپێکابێ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان لەھەموو وێستگەکان، ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم، تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی، ژیانیش ھەڵوێستە پلەو پۆست کاتیەو گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەبێ پێی ناشیرین دەبی، سوپاسی خودا دەکەم گەرتوانیبێتم لەئەرکی پەرلەمانیم جێی ڕەزامەندی پەروەردگارو دەنگدەران بوبم.

دڵسۆزتان
سۆران عومەر
٢٧/٧/٢٠٢٠ ‎

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif