بەم خۆراكە سروشتیە پەستانی خوێنت كۆنترۆڵكە

ليست هناك تعليقات

بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە کێشە باوە تەندروستییەکان کە لە جیهاندا ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، توێژینەوەیەک، کە لە لایەن پسپۆڕانی خۆراکەوە ئەنجام دراوە، دەریخستوە، چەوەندەر چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ ئەم کێشەیە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"Food News"، چەوەندەر بڕێکی باش نیتراتی تێدایە کە لەنێو خوێنبەرەکاندا دەبێتە ئۆکسیدی نایترۆجین، ئەمەش وادەکات دەمارەکانی خوێن فراوان ببن، لە ئەنجامدا خوێن بە ئاسانتر هاتوچۆ بکات و پەستانەکەشی داببەزێت.

بە خواردنی بەردەوامی چەوەندەر، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و نۆرەی دڵ کەم دەکەیتەوە.

جگە لەمانەش، ئۆکسیدی نایترۆجین یارمەتی خوێن دەدات بە ئاسانتر بگاتە مێشک، بەمەش توانای بیرکردنەوە و بڕیاردانت باشتر دەبێت و لە خەواڵوویی ڕزگارت دەبێت، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن شەربەتی چەوەندەر بە خەستی بخۆینەوە، تاکو زۆرترین ماددەی خۆراکی لێوەربگرین.

چەوەندەر بێجگە لەو سوودانەی سەرەوە، یارمەتیدەرێکی گەورەی وەرزشوانەکانە، بە تایبەتی یاریزانانی مەلەوانی و ڕاکردن و خلیسکێنە و هاوشێوەکانیان، چونکە ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە و لە دوای وەرزشێکی چڕوپڕ دەیانهێنێتەوە باری ئاسایی خۆیان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif