بەرگی كەعبەیان گۆڕی

ليست هناك تعليقات


لە شاری مەککەی وڵاتی سعودیە بە بەشداری ١٠ هەزار کەس و بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رێوڕەسمی حەج بەڕێوەدەچێت و لەو چوارچێوەیەشدا، بەرگی کەعبەش گۆڕدرا.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمساڵیش تیمەکانی مزگەوتی نەبەوی و مزگەوتی حەرام هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بەرگی کەعبەیان گۆڕی.

بەرگی کەعبە بە بەکارهێنانی ٦۷۰ کیلۆگرام ئاوریشم، ۱۲۰ کیلۆگرام زێڕ و ۱۰۰ کیلۆگرام زیو بە دەستی ۲۰۰ کرێکار دروستکراوە.

پێشتر، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری سنوردارکردنی رێوڕەسمی حەجیدا و لەمساڵدا تەنها رێگە بە هاوڵاتییانی سعودیە دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، بەمهۆیەشەوە ژمارەی حاجییەکان لەمساڵدا لە دوو ملیۆن و ٥۰۰ هەزار حاجییەوە بۆ ۱۰ هەزار حاجی کەمبووەتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif