‎بۆچی زۆرینەی ژنانی ئێستا ڕوخسارو شێوەیان لەیەك دەچێت؟

ليست هناك تعليقات
لەنجە خاوێ

-
جوانی‌و پێوەرەكانی جوانی بەدرێژایی مێژوو بەپێی كلتورو جیاوازی شوێنی جوگرافیا لەیەكترجیاوازبوون، لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە گۆڕاوە، بەڵام یٔێستا لەجیھاندا یەكێتیەك پەیدابووەو بەڕادەیەك زۆرینەی ژنانی یٔێستا شێوەیان دەچێتەوە سەر یەكترو ھاوشێوەی یەكترن لەشێوەو ڕوخساری دەروەیاندا. ھۆكارەكەش یٔەوەیە ھەمووان ڕەچاوی ئەو ستاندارت و نۆرمە باوانە دەكەن كە لەڕۆژئاواوە دادەھێنرێت، « لەشێكی باریك، لێوێكی یٔەستور، لوتێكی باریك» بەڕادەیەك كە یٔەو ژنەی لەدەرەوەی ئەو ستاندارتە باوانە بێت توشی پشتگوێخستن‌و پەراوێزخستن دەبێتەوە.

پلاتفۆڕمەكانی نێو میدیاو سۆشیاڵ میدیا لەڕێگای مۆدێل و ڕەسمی سەر بەرگی گۆڤارە بەناوبانگەكانەوە بەردەوام جەخت لەستاندارتە باوەكانی جوانی دەكەن و ناڕاستەوخۆ بە بەكارھێنەرەكانیان دەڵێن: ئەوەی لەدەرەوەی ئەم قیاس و ستاندارتە بێت جوان نییە! لەبەرئەوەی پێشوەختە نەستی هەموو تاکێک پڕ کراوە لەتایپێک لەجوانی دیاریکراو کە لەسەر یٔاستی گەردونی بەرهەمدەهێنرێتەوە.

‎ نوسەری یٔەمریكی نۆمی ۆڵف لە كتێبەكەیدا «یٔوستورەی جوانی» دەڵێت: «یٔەوە شتێكی سروشتی و بۆماوەیی نییە، كە ژنان بیانەوێت شۆخ و شەنگ بن و پیاوانیش جوانیان لە ھەموو شتێك بەلاوە بەبایەختربێت. بەڵكو یٔەوە كلتورو كۆمەڵگاكەمانە كە تێیدا دەژین ھەڵدەستێت بە سەپاندنی پێوەر ستاندارتەكانی جوانی و كاردەكات بۆ بەردەوامی كۆنترۆڵكردنی ژنان لە ڕووی یٔابوری، سیاسی،كۆمەڵایەتییەوە» وڵف پێی وایە كە بەھای كۆمەڵایەتی ژنان ھەتا پێش ساڵەكانی ١٩٦٠ بە ڕادەیەكی زۆر پەیوەست بووە بە خێزان و ماڵەوە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە کە سەرمایەداریی وردە وردە جێگیر دەبێت ئەوا ئوستورەی جوانی دەبێتە فۆڕمێكی باو و زاڵی بەھای كۆمەڵایەتی. بەدەربڕینێکی تر هەر کۆمەڵگا و سەردەمێک خاوەنی بەهای کۆمەڵایەتی و کەرامەتی مرۆیی خۆی بووە، کە جوانیش بەشێک بووە لێی بەڵام لەسەردەمی سەرمایەداریی ‌دا هەموو پێوەرەکانی پێشووتر هە‌رەسدەهێنێت و دەکەوێت و لە جیاتی فرەیی جوانی یەکایەتی جوانی شوێنی دەگرێتەوە. چیدی جوانی شتێکی یٔێستاتیکی رووت نامێنیتەوە بەڵکو دەکەوێتە دەستی کۆمپانیاکان و بە لۆژیکی قازانج دەجووڵێتەوە. تەنانەت خودی جەستە دەبێتە شوێنێک بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە لە ڕێگەی مارکێتینی جوانییەوە و ساغکردنەوەی کاڵاکانی پەیوەست بە جوانکاری و جوانییەوە.

‎ۆڵف دەستەواژەی « پیلانگیڕی كلتووری» بەكاردەھێنێت بۆ یٔەو ژنانەی كە بەھۆی میدیا و سۆشیاڵ میدیاو و مۆدێلەكانەوە ھەستێكی ساختەی وایان لا دروستدەبێت كە ئەوان جوان نین و متمانەیان بەسروشت و جوانی خۆیان لەق دەبێت، بۆیە لەبەرامبەردا پەنا دەبەنە بەر كڕین و بەكارھێنانی چەندین مادە كە لەدەرەوەی جەستەی خۆیانە وەك: «پلاستیك، سلیكۆن، بۆتۆكس، فیلەر، تاڵی یٔاڵتونی» كە لەڕاستیدا خۆیان ھیچ پێویستیەكیان پێی نیە،بەڵام لەگەڵ یٔەوەشدا ھێشتا ھەست بە كەموكوڕی زۆردەكەن چونكە ژیان بەپێی ستانداردو پێوەرە داھێنراو و دروستكراوەكانی ڕۆژیٔاوا یٔامانجێكی بەدینەھاتوو یٔەستەمە.

لەناو ستاندەردەکانی جوانی سەردەمی سەرمایەداریی دا ژنان یٔیدی بە سروشتی جوان نین، لەبەریٔەوەی هیچ شتێکیان لە خۆیاندا سەرف نەکردووە، واتە جەستەیان نەکردۆتە پانتاییەک بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە هەر بۆیەش هیچ جۆرە دانپیدانێکی میدیایی وەرناگرن و نابنە یٔەستێرە ناسروشتییەکانی سەر شاشەکان. هەموو یٔەمانە ژنان ناچار دەکات بەرەو جۆرێک لە جوانی هاوشێوە و چوونیەک بڕۆن کە یٔایدیاڵ تایپەکانی لە مۆدێل و شاجوان و فاشیۆنەکاندا دەبینینینەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif