سالار محمود پەیامێكی ئاراستەی میدیایی سێبەری پارتی كرد

ليست هناك تعليقات

سالار مەحمود، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە: بەڵێ ناکۆکی سیاسیمان لەگەڵ پارتی هەیەو رەوایە، وەک چۆن ئەوان ناکۆکی سیاسیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە

دەقی روونكردنەوەكەی سالار مەحمود

پەیامێک بۆ میدیای سێبەری پارتی

دەست لەم شێوە نادروستە هەڵبگرن
ماوەیەکە چەند سۆسیال میدیایەک کە لۆگۆی پارتیان لەسەرە، لێدوان بەناوی منەوە بڵاو دەکەنەوە یا ناتۆرەو پەلاماری نا ڕاست و بێ ئاست دەدەن.

هەموو ئاکارو مێژووی سیاسیم لەناو یەکێتی و وەک گەنجێکی سیاسەتوان کە تەنیا ئامانجم خەباتی نیشتمانی و نەتەوەییەو پێشم وایە بە یەکڕیزی ماڵی کوردستان بەدیدێت، ئاوڕم نەداوەتەوە بۆ ئەو دەنگە نەشازانەو ناچمە ئەو ئاستە نزمە سیاسیەی کە بەشێک لەو جۆرە میدیایە پەیڕەی دەکەن. هەروەها لەبەر ئەوەی لە دوو خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان چەندین هاوڕێم هەبون و هەن و، لەبەر پێگەی مێژوویی ئەو حزبە وڵامم نەداونەتەوەو ناشیدەمەوە. بەڵام هەر بەردەوامن!

لەکاتێکدا سوپاسی پشتیوانی و وڵامدانەوەی هەڤاڵانم دەکەم. پەیامم بۆ هەر کەسێکی خۆ بەبەرپرس زان هەیە لەناو پارتی ئەو کینە لەدڵی و هەوڵی چەواشەکاریە رابگرن.

بەڵێ ناکۆکی سیاسیمان لەگەڵ پارتی هەیەو رەوایە، وەک چۆن ئەوان ناکۆکی سیاسیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە. بەڵام هەرگیز رێگە بەخۆم نادەم بەو زمانەی لەسەرم قسە دەکەن. بەرامبەر بە هیچ کەسایەتی و حزبێکی کوردستانی بیکەم.

داواکارم دوا پەلامارو دوا ناتۆرەو لێدوانی ناڕاستیان بێ.

سالار مەحمود

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif