ئیبراهمۆڤیچ: رانگنیک کێیە؟ هەر ناشیناسم

ليست هناك تعليقات

زڵاتان ئیبراهمۆڤیچ، ئەستێرەی سوێدی یانەی میلانی ئیتاڵی، بەردەوامە لەسەر لێدوانە سەیرەکانی و ئەمجارە دەڵێت "رالف رانگنیکی راهێنەری ئەڵمانی ناناسم، کە میدیای ئیتاڵی دەڵێت راهێنەری داهاتووی میلانە".

زڵاتان ئیبراهمۆڤیچ، لە لێدوانێکی نوێدا باسی ئەگەرەکانی مانەوی لەگەڵ میلان کرد و گوتی "ئیبرا بۆ ئەوە یاری دەکات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەگەرنا لە ماڵی خۆیدا دەمێنێتەوە". هەروەها گوتی "پێیانگوتم لە ئەمریکا وازهێنان لە یاریکردن ئاسانە، بۆیە گەڕامەوە میلان، من لەپێناو سۆز و خۆشەویتی لێرەم، چونکە من لە بنەڕەتدا بەخۆڕایی یاری دەکەم، دواتر کۆرۆنا هەموو شتێکی راگرت، بیرم بۆ ئەوە چوو کە شتێک پێمدەڵێت پێویستە وازبێنی".

ئیبرا لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتیشی "خۆشبەختانە گەڕاینەوە نێو یاریگەکان، بەڵام تووشی پێکان بووم، بەڵام دوای دوو رۆژ ئامادەبووم بۆ یاریکردن، ئەمەیە ئیبرا".

زڵاتان ئیبراهمۆڤیچ، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتی "ئیبرا بۆ ئەوە لەدایکبووە تۆپی پێ بکات و هێشتا باشترینی جیهانە، با بزانین لە دوو مانگی داهاتوودا هەست بە چی دەکەم، بۆ ئەوەی راستگۆش بین، ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیە بێت، ئەگەری ئەوە نابێت من لە وەرزی داهاتوودا لە میلان ببیننەوە".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif