گوتاری میدیایی ڕوخێنەر

ليست هناك تعليقات


چیا ئیسماعیل
-
كاتێ گوتاری میدیا واقیعی دەبێت كە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ونیشتیمان لەبەرچاو بگرێ.
میدیای ئەمڕۆ گۆڕانكاری زۆری بەسەرداهاتوەو وەك جاران نەماوە ڕۆژنامەی ئەلكترۆنی وتەكنۆلۆجیای پەیوەندیە نوێكان ئێستا كاریگەرترین جۆری میدیان چونكە توانای گەیاندنیان هەیە بەشێوەیەكی زۆر خێراتر لە میدیاتەقلیدیەكان ئەمەش وایكردوە گۆڕانكاری دروست ببێ لەچەمكی میدیاو ڕۆڵی میدیا كار وەلەبەرپرسیارێتی پیشەیی ویاساییدا

گوتاری میدیایی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی تاك وئاڕاستەكردنی شەقام ودروستكردنی گیانی كۆڵنەدان وئینتیمای نیشتمانی

بەڵام لەمڕۆدا میدیا زۆر بەكەمی بەكارئەهێنرێ بۆخزمەتی تاك وكۆمەڵگا وژینگە وەكەمتر بایەخ ئەدات بەدروستكردنتی گیانی ئەرێنی بوون و گەشبینی لای هاووڵاتی بەجۆرێ كەزۆرێك ئاسەواری سەلبی لێكەوتۆتەوە كەبەڕوونی دیارە لە زمانی گوتارو گفتوگۆو تەناتەت فكری گەنجانیش ، كەبەرەو داڕووخانی دەرونیان دەبات یاخود بەرەو ڕەشبینی وخۆپەرستی ونەبونی متمانەو لاوازی ئینتیمای نیشتمانی

لێرەشەوە باوەڕێك لای تاك دروست دەبێت كەجگە لەتاوان وبێكاری وهەژاری ودەردو ئافەت لەم نیشتمانەدا شتێك نەماوە بەناوی ژیانەوە

بۆیە گەنجان ڕوودەكەنە خۆمەستكردن یاخود بەرەولادان وسەركەشی یان پشتكردنە خاك وچونە تاراوگە هەندێكیش ڕوودەكە دەمارگیری وتاوان وتیرۆر، بەدەرلەمانە هەندێكی تر ڕەشبینی باڵیان بەسەردا دەكێشێ ولەكونجێكی تاریكدا ژیان دەگوزەرێنن وەباوەڕیان بەهیچ ماف وبەهاو چاكسازیەك نامێنێ

ئەمانەش هەمووی لەسایەی ئەومیدیا تایبەتانەی دەسەڵاتداران وسەربەحیزبانەی كەتەنها كار دەكەن بۆ بۆبەرژەوەندی شەخسی حیزبێك یاخود دەستەو تاقمێك دوور لەهەموو بەهاو پیرۆزیەكانی كۆمەڵگاو بێ ڕەچاوكردنی ئەخلاقیاتی پیشەیی ولەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵگاو تایبەتی هاووڵاتیان

لەجیاتی ئەوەی كاربكەن لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخ وبانگەواز بۆیەكڕیزی نیشتمانی وگیانی هاوكاری لەنێو هاووڵاتیان و قوڵكردنەوەی بنەماكانی ئاسایش وگیانی هاونیشتیمانی بون لەناخی هاووڵاتیاندا
هەربۆیەش ئەمڕۆ دەبینین لەغیابی میدیای نیشتمانیدا گوتاری میدیایی گوتارێكی ڕووخێنەرو نەرێنیەو زیان دەگەیەنێ بەوێنای نیشتیمان لە ناوخۆو لەدەرەوەشدا..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif