سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/١٤ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و لەبارەی دوا گۆرانکاری و پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی ھەمەھانگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، لە رێگای گفتوگۆ و لێکگەیشتنی جددی بە ئامانجی کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.
سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، جەختیکرایەوە لە گرنگی گەیشتن بە رێگاچارەی پێویست و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسێیە بە یەکجاری لەسەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق