كورتكردنەوەی ئاین و ئای داری

ليست هناك تعليقات

عادل حسن
-
کورتکردنەوەی ئاین و ئاینداری لە دروشمە ئاینیەکاندا ، ئاین دەکات بە ئاینێکی عەلمانی و لە ڕۆح و جەوهەری‌ خۆی دووری دەخاتەوە .

مایەی نیگەرانییە ئێستا لەناو ئیسلامیەکانیشدا بەو شێوەیە ئاینداری‌ دەکرێ ، لە ئێستادا لە تێڕوانینی زۆربەی موسڵماناندا موسڵمانی تەواو ڕاست و ئاینداری‌ مولتەزیم ئەوەیە زۆرترین پابەندی بە دروشمە ئاینیەکانەوە هەبێ .

ئەگەر پێغەمبەر ئەو مۆدیلە لە ئاینداری قبوڵ بوایە و ئاینی کورت بکردایەوە لە نوێژ و ڕۆژو و دروشمەکانی پەرستندا سەرانی قوڕەیش‌ و ئەبوجەهل ڕێگەیان پێ دادە خۆی و هاوەڵانی لەناو کەعبەدا ئاینداری بکەن .

بەڵام پێغەمبەر بەشوێن ، شوێن و پێگەیەکدا دەگەڕا کە ئازادی تیابێت و ئازدانە ئاینداری تەواوی خۆی بکات ، خەڵکی بە ئازادی ژیان و ئاینداری بکەن .

هاوەڵانیشی بە باشی لە کرۆکی پەیامی پێغەمبەر گەیشتبوون ، تێگەیشتبوون کە ئاین کورتناکرێتەوە لە دروشمەکانی پەرستندا ، دەیان زانی پێگەی جیهاد و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاری لە قورئاندا ئەگەر لە پێگەی نوێژ زیاتر نەبێت کەمتر نییە ، تێگەیشتبوون کاتێک قورئان ڕێگەی پێدان چەک هەڵبگرن بۆ کوشتنی کافران نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران بوو جا لە هەر بەرگێکدا بێت " أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ 

بۆیە کاتێک ڕەبیعی کوڕی عامر بە نوێنەرایەتی موسڵمان دەچێتە لای ڕۆستەمی پادشای فارس‌ ، وە کاتێک ڕۆستەم لێ دەپرسێ بۆچی هاتوون 

ڕەبیع لە سێ دێڕدا پێناسەی هاتنی پەیامی پێغەمبەری‌ بۆ دەکات و دەڵێ هاتووین بۆ : 

 دەرهێنانی بەندەکانی خوا لە بەندایەتی بەندەکان بۆ بەندایەتی خوا 

ڕزگارکردنی بەندەکانی خوا لە ستەم و چەوساندنەوەی ئاین و دەسەڵاتدارانی ستەمکار بەرەو دادگەری‌ و عەدالەتی ئیسلام 

ئازادکردنی بەندەکان لە تەنگی و ناڕەحەتی دونیا بەرەو فراوانی و خۆشی دونیا و قیامەت .

تا موسڵمانان و ئیسلامیەکان خەبات بۆ ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی ستەم و ستەمکاری‌ نەبێت بە بەشێک لە پەروەردە و ڕەفتارییان و کاری لە پێشینەیان و بە ئەندازەی نوێژ گرنگی پێ نەدەن ، ئاین لە ئاینێکی عەلمانیانە تێپەڕ ناکات 






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif