شێخ نەهرۆ: باوكم تا لە ژیاندا بوو وتی، سەردانی مەزاری مام جەلال بكەن

ليست هناك تعليقات

نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری چەپكە گوڵی لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانا ولە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەدا: وەك دەربڕینی رێز و وەفا بۆ خەباتی مەزنی سەرۆك مام جەلال و لەسەر راسپاردەی شێخ محەمەد كە ئەو كاتەی لە ژیاندا بووە و داوای كردووە شێخانی تەریقەت سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال بكەن.
وتیشی: تایبەت بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخانی تەریقەت سەردانەكە بەجێگەیەندرا.
رابەری تەریقەت قادری راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال پیاوێكی راست و رەوان و نمونەی سەركردەی پاكی مێژووی گەلەكەمانە و درود بۆ رۆحی دەنێرن و داواش دەكەن لەم كات و ساتەدا هەموو لایەك یەكڕیزی گەلەكەمان بپارێزن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif