نوسینێكی هێمن عبدلقادر كە پێویستە بیخوێنینەوە

ليست هناك تعليقات

هێمن عبدلقادر
-
پیاو ناتوانێت هاوسەرەکەی ناچار بکات کە عاشقی کەس و کارەکەی بێ ، هەر بەو چەشنەش ژن ناتوانێت پیاوەکەی ناچار بکات عاشقی کەسوکارەکەی ببێت ، بە ڵام واجبی سەر شانی پیاوە کە ڕێزی کەس و کاری ژنەکەی بگرێت هەر بەو چەشنە واجبی سەرشانی ژنە کە ڕێزی کەس و کاری مێردەکەی بگرێت.

کاتێک پیاوێک زیاتر پەیوەستە بە دایک و خوشک و براکانیەوە ، تا ژنخوشک و ژن برا و خەسوو و خەزوریەوە ، کارێکی ئاساییە ، چونکە ڕایەڵەی پەیوەندی گرتن لەسەر بنەمای (فیطرە) بنیاد نراوە لە نێوانیان ، پەیوەندیەکە لە سەر بنەمای کیمیا و بایۆلۆجیا و خوێن و (دی ئێن ئەی) بنیات نراوە ، لە دەرەوەی ئیرادەی کەسەکەیە ، هەر بەو چەشنە کاتێک ژنێکیش زیاتر پەیوەستە بە کەس و کاری خۆیەوە تا کەس و کاری مێردەکەی ئاساییە چونکە شێوازی (پەیوەندی گرتن)ەکە بۆ ئەویش راستە 

بەڵام هیچ ژنێک مافی ئەوەی نیە نە بە شەرع ، نە بە یاسا ، نە بەعورف سوکایەتی بە کەس کاری هاوسەرەکەی بکات ، وە بە پێچەوانەشەوە هەر راستە 

کاتێک هاوسەرەکەت کێشەی بۆ کەس و کارت نیە و بە خراپە باسیان ناکات و نەبۆتە عەیب و عار بۆیان و تەداخولاتی ژیانیان ناکات ئەمە بۆ خۆی چاکەیە 

#
هەڵەی گەورەی زۆرینەی ژن و مێردەکان ئەوەیە کە خۆشەویستی نێوان خۆیان دەبەستنەوە بە رادەی دەر بڕینی خۆشەویستی بۆ کەس و کارەکەیان ، لە کاتێکدا ئەو دوو پەیوەندیە لە شێواز و مامەڵەکردندا زۆر جیاوازن لە یەکتری .

تۆ ناتوانی بە ئەندازەی دایکت خەسوت خۆش بوێت ئەمە کارێکە لەدەرەوەی ئیرادەی مرۆڤە چونکە دایکت شیری پێداوی لە باوەشی کردووی ، بەڵام دەتوانی ڕیزی بگریت هەر بەو چەشنەی کە ڕیزی دایکی خۆت یان باوکی خۆت یان برای خۆت و خێزانی خۆت دەگری 
نوقتە سەری دێڕ ......

#
*بۆ لایەنی یاسایی بگەڕێنەوە بۆ (یاسای بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان ) ژمارە (٨) ی ساڵی (٢٠١١) 

* پۆستەکە کاتییە و وەڵامی هاوڕێیەک بوو پێم خۆش بوو رای ئێوەشی لەسەر بێت و بیبینن

*عیشق لە دواییدا مامەڵە کردنە، لە هەست و سۆز تێپەڕ دەکات هەر ئەو مامەڵەیە دەتوانێت خۆشەویستی بگۆڕێت بۆ دۆزەخ و دۆزەخیش بکاتە جەننەت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif