دەزگای لوتکە: پۆلیسی یۆنان سەدان پەنابەری لە دەریای ئیجەدا بەجێهێشتووە

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان، سەدان پەنابەریان لە بەلەمە ڕزگارکەرەکانی دەریای ئیجەدا بەجێهێشتووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە ٢٣ ئازار ٣١ کۆچبەر لەناو بەلەمێکى ڕزگارکەردا بوون لە دەریای ئیجە دۆزرانەوە کە لە دەرەوەی بەندەری داتچادا بوون کە سەر بە خاکی تورکیایە، ئەو کۆچبەرانە رایانگەیاند، پاسەوانەکانی سەرسنوری یۆنان ئەوانیان خستووەتە سەر چەند بەلەمێکى رزگارکەر و بەجێیانهێشتوون.

سەرۆکی دەزگای لوتکە راشیگەیاند، پاش چوار ڕۆژ بەلەمێکی ڕزگارکەری دیکە لە هەمان شوێن دۆزراوەتەوە کە ١٠ کەسی تێدابووە و ئەوانیش وتوویانە پاسەوانەکانی یۆنان لە بەلەمێکدا بەجێیانهێشتوون. 

ئاری جەلال باسی لەوەشکردووە، ٢١ حاڵەتی لەو جۆرە لە دەریای ئیجەدا تۆمارکراو کە ٤٤ بەلەمی ڕزگارکەر ٧٥٤ کەسی لەسەر بووە و هەموو ئەو کەسانەی ڕزگارکراون وتوویانە پاسەوانانى دەریا لە یۆنان لەناو دەریاکەدا وازیان لێیان هێناوە و نەچوون بەهانایانەوە و بەجێیان هێشتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان و حکومەتی یۆنانیش نکۆڵی لەو رووداوانە دەکەن و بە هەواڵى بێ بنەماى تورکیاى ناودەبەن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif