سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٨ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە، دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (دایکە عایشە) مان بیست.
دایکە عایشەی، دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە، ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق