نوتقەکەی بریکاری وەزیر و سەرنجی ئێمە بۆ خۆی و وەزیرەکەی

ليست هناك تعليقات


د. کاروان حەمەساڵح
-
سەرەتا ئەمەوێت بڵێم بە داخەوە کە لای ھەموان ئاشکرایە چەند سالە ئەم وولاتە وەزیر و وەزارەتی پلان دانانی ھەیە، بەلام ئەم حکومرانیەش ھەر لە بێ پلانیدا بووە. 

سەرباری ھەموو ئەمەش، لەم کاتە ناوەختەی کۆرۆنا و دەستکردن بە گیرفانی خەلکدا بۆ لێبڕینی مووچە و نائیستیقراریەتی سیاسیی، بریکارتان ( بریکاری وەزیری پلاندانان) جارێک نوتقی یاوە، کە بێ خوێندنەوە بۆ دۆخی دەروونی ھاولاتیان، کە بە پێی فەرمایشتەکەی، دەلێت: وەزارەتەکەتان بەرنامەی ھەیە باج یان کرێی بەکارھینانی شەقام وەرگرێت لە ھاولاتیان! 

لێرەدا دوو خال بیری بەڕێزتان دەخەمەوە؛ کە ھیوادارم سوودێکی ھەبێت بۆ پلانەکەتان 

یەکەم؛ لە زۆرێک لە وولاتە پێشکەوتووەکاندا، گەر ڕووداوی ھاتووچۆ رووبدات ، دەربکەوێت کەمتەرخەمی لە شەقام یان ڕێنمایی و ئیشارەتی ئەندازەیی ڕێگاکان بێت، ئەوا حکومەت کۆی تێچوونی زیانی ئەو ڕووداوە لە ئەستۆ دەگرێت ( مەڵێن ناکرێت ئێمە بەراورد بکرێین بەو وولاتانە! بەڵێ دەکرێت چەنکە لەوێ مرۆڤ وولات بەرێوە دەبات و لێرەش ھەر مرۆڤە.)

جا لە بری دانانی باج و کرێی شەقام، ئەگەر زیانەکانی ڕابردوو لە ئەستۆ بگرن، ھەموو بودجەی ھەرێم بەش ناکات. ( تەبعەن بەس زیانە ماددیەکان!). جگە لەوەی خراپی ڕێگەو بانەکان، گەورەترین زیانی بە سەرچاوەی مرۆیی و پاشان بە فیرۆدانی داھاتی وولات گەیاندووە.

دووەم: بە پێی توێژینەوەیەکی فێرخوازێکی کورد لە بەریتانیا لەسەر شەقامەکانی ھەرێمی کوردستان و بەراورکردنی بە ستانداردە جیھانیەکان، پاشان لە نێوان " باش و مامناوەند و خراپ)، دەرکەوتووە بە تێکرا سەرجەم شەقامەکان و ڕێگاوبانی ھەرێم لە ئاستی خراپدان. 

کەواتە ئێستا بەرێزتان بە نیازن بۆ ئەو شەقامە خراپانە کرێ وەربگرن؟ 

باشە ئەمە لە پای بێدەنگبوونی ھاولاتیانە لەو زیانە گیانیی و ماددیانەی کە بە ھۆی ئەم شەقامە خراپانەوە تووشیان دەبێت؟

ئایا دەتانەوێت بەم شەقامە خراپانە داھاتی حکومەت زیاد بکەن؟!

ئایا دەتانەوێت ڕێگاکانی مەرگی نێوان پارێزگاکان بە نرخی ئۆتۆبانی وولاتان بفرۆشنەوە؟!

لە کۆتایدایشدا دەڵێم:

ھیوادارم بریکارەکەتان بە ھەلە ئەو زانیاریەی گەیاندبێت، یان ئەوەی پەراندبێت کە؛ 

▪️ پێشوەختە پلانی "لە ئەستۆگرتنی ھەر زیانێکی ھاتووچۆی ھاولاتیان کە بەھۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بێت!" جێ بەجێ دەکرێت.

▪️ئەو پلانە دوای کردنەوەی ڕێگای ئۆتۆبانی نێوان پارێزگاکان و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین دەبێت! پاشان کاتێک ھاولاتیان کرێ دەدەن، کە داھاتیان وەک ھاولاتیانی وولاتانی پێشکەوتوو بێت!









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif