زیاتر لە 900 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە

ليست هناك تعليقات

کۆمپانیای فیات کرایسلەری ئەمریکی-ئیتاڵی رایگیاند، بەهۆی هەبوونی کێشەی ئێرباگ لە هەندێک لە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانی زیاتر لە 900 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆیان لە بازاڕدا دەکشێننەوە و بۆ بەکارهێنەران چاکیان دەکەنەوە.

فیات کرایسلەر ئاماژە بەوە دەدات، مۆدێلی 2007 تاوەکو 2011ی ئۆتۆمبیلەکانی جۆری دۆج نیترۆ و دۆج تاون کێشەیان لە ئێیرباگی سوکانەکانیاندا هەیە و بەو هۆیەشەوە 925 هەزار و 239 ئۆتۆمبێلیان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکشێننەوە.

کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات، 14 رووداوی هاتووچۆ لەلایەن ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە روویانداوە کە شۆفێرەکانیان بە سووکی برینداربوون و کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

هەروەها فیات کرایسلەر دەڵێت، ئێرباگی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن کۆمپانیای تاکاتاوە دروستنەکراوە کە ساڵی رابردوو مایەپووچ بوو.

تاکاتا یەکێک لە بەرهەمهێنەرە بەناوبانگەکانی ئێرباگ بوو و ئێرباگی بۆ زۆربەی براندەکانی ئۆتۆمبێل دروستدەکرد، بەڵام بەهۆی چەندین کێشە لە ئێرباگی ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییەدا ساڵی رابردوو مایەپووچ بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif