ساڵانە 53 ملیۆن تۆن ئامێری ئەلیکترۆنی فڕێدەدرێت

ليست هناك تعليقات


لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا، ئامێری ئەلیکترۆنی زیاتر بەکاردێت، بەڵام لە بەرامبەردا ئامێری زیاتر فڕێدەدرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات و دەڵێت رێژەی زبڵ و خاشاکی ئەلیکترۆنی لە جیهان هێندە زیادبووە، کە رێکارەکانی ریسایکلین فریا ناکەون دەستکارییان بکەن بۆ بەکارهێنانەوە.

بڕێكی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییە فڕێدراوەکان دەنێردرێنە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان.

رۆدیگیر کوهەر، بەڕێوەبەری بەرنامەی ریسایکلینگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "کاتێك کە دەنێردرێنە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، لەوێ بەشێوەیەکی نهێنی دەسووتێندرێن و لەناودەبرێن و ئەوەش کاریگەری نەرێنی درێژخایەن بۆ سەر تەندروستی و ژینگە جێدەهێڵێت، بەهۆی ئەو غازە ژەهراوییانەی کە دەردەدرێن".

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە نزیکەی 53 ملیۆن و 600 هەزار تۆن لە زبڵ و خاشاکی ئەلیکترۆنی لە جیهان فڕێدەدرێت و پرۆسەی ریسایکلینکردنی ئەو خاشاکانە سستە.

بەڕێوەبەری بەرنامەی ریسایکلینگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت :"کاتێک کە سەبارەت بە ریسایکلین قسە دەکەین دەبینین کە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکەی لە 40٪ تاوەکو 50٪ ریسایکلینی کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکان دەکرێن، بەڵام لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان لە 20٪ و هەندێجاریش لە 10٪یە، چونکە لەوێ رێکارەکانی تایبەت بە ریسایکلین نەگیراونەتەبەر".

بەگوتەی ناوەندی جیهانی چاودێریکردنی خاشاکی ئەلیکترۆنی، ساڵی 2019 تەنیا لە 17.4٪ی کۆی خاشاکی فڕێدراو وەرگیراوەتەوە و بەکارهێنراوەتەوە.

شارەزایانی بواری ژینگە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاز دەکەن، هاوکاری دارایی پێشکەش بە خاوەن کارگەکان بکرێت تاوەکو زبڵ و خاشاکی خۆیان کۆبکەنەوە و بەکاریبهێننەوە، ئەوان دەڵێن ئێستا خاوەن کارگەکان بۆیان دەرکەوتووە، سووتاندن، یان فڕێدانی کەلوپەلە کۆنەکانیان زۆر بە سوودتر و کەم خەرجترە لە دووبارە کۆکردنەوە و بەکارهێنانەوەیان.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif