چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی: 117 هه‌زار خێزان فۆڕمی‌ هه‌ژاریان پڕكردوه‌ته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا بانگەوازیان کردوە بۆ ئەو خێزانانەی کە کەمدەرامەتن دەتوانن فۆڕمی‌ هه‌ژاری پڕبکەنەوە بە بەهای (100) دینار دینار بۆ هەر خێزانێک هاوکاری دەکرێن، تائێستا نزیكه‌ی‌ 117 هه‌زار خێزان فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه‌و خۆیان وه‌ك هه‌ژار ناساندوه.

پڕۆسه‌كه‌ تۆمارکردنی هەژاران سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی‌ هات

عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ چوارشه‌ممه‌كۆتا واده‌بو بۆ دابه‌شكردنی‌ فۆڕمی‌ هه‌ژاری‌‌و پڕكردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پاش پێدانی‌ ده‌رفه‌تی‌ ته‌واویش به‌ هاوڵاتیان‌و گرتنه‌به‌ری‌ میكانیزمی‌ شه‌فاف، ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی‌ هات.

هه‌ر خێزانێك مه‌رجه‌كانی‌ تێدا نه‌بێت یان زانیاریی‌ ناڕاستی‌ پێشكه‌ش كردبێت به‌ركه‌نار ده‌كرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، "له‌ سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین، نزیكه‌ی‌ 117 هه‌زار خێزان فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه‌و خۆیان وه‌ك هه‌ژار ناساندوه‌، له‌ دوای‌ جه‌ژنیش ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌وه‌ له‌ قه‌زاكان ده‌ست ده‌كرێت به‌ پشكنینی‌ سه‌ره‌تایی‌ فۆڕمه‌كان‌و هه‌ر خێزانێك مه‌رجه‌كانی‌ تێدا نه‌بێت یان زانیاریی‌ ناڕاستی‌ پێشكه‌ش كردبێت به‌ركه‌نار ده‌كرێت، پاشان له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارییه‌كان له‌ پڕۆگرامێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ داخڵ ده‌كرێن، پاش ته‌ته‌ڵه‌كردنیان له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆگرامه‌كه‌وه‌ به‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ فۆڕمی‌ دوباره‌و چه‌ند باره‌و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتی‌ تری‌ ته‌كنیكی‌ وه‌ك به‌كارهێنانی‌ یه‌ك فۆرم بۆ زیاتر له‌ خێزانێك، لیستی‌ ناوه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ كۆتا قۆناغ كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كه‌".

ناچارین له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆگرامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌وه‌ به‌ پێی‌ دۆخی‌ خێزانه‌كه‌ هه‌ژارو هه‌ژارترین خێزان ده‌ستنیشان بكه‌ین

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ هاوكاری‌ ده‌كرێن، عومەر گوڵپی باسی لەوەکردوە" ئێمه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین كه‌ پشكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین كه‌ بریتیه‌ له‌ 43 هه‌زار خێزان، كه‌متره‌ له‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان كه‌ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن‌و هه‌ر به‌ڕاستیش هه‌ژارن به‌تایبه‌ت به‌هۆی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ كۆرۆناو قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێناویه‌تی‌، هه‌ربۆیه‌ پڕۆسه‌كه‌شمان به‌ ئاشكراو به‌ شه‌فافانه‌ به‌ڕێوه‌برد تا هاوڵاتی‌ هه‌ژار ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت خۆی‌ بناسێنێت‌و ئه‌گه‌ر شایسته‌بو ئه‌و هاوكارییه‌ بیگرێته‌وه‌، بۆیه‌ ناچارین له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆگرامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌وه‌ به‌ پێی‌ دۆخی‌ خێزانه‌كه‌ هه‌ژارو هه‌ژارترین خێزان ده‌ستنیشان بكه‌ین‌و هاوكارییه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌دا دابه‌ش بكه‌ین كه‌ هه‌ژارترینن به‌ پێی‌ پێوه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابورییه‌كان‌و شكسته‌باری‌".

ئەوانەی دیاریدەکرێن، پەیوەندییان پێوەدەکرێت

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كه‌ش، ئاماژەی بەوەکردوە، "سود له‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ وه‌رده‌گرین بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ هاوكارییه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌و هاوكارییه‌كه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ بانكه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

دیاریکردنی ئەو لیستە به‌مه‌به‌ستی‌ دابه‌شكردنی‌ بڕی‌ (100هه‌زار دینار) هاوكاری‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا ‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ فۆڕمێكه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ستی‌كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ له‌سه‌ر هه‌ژاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی‌ دابه‌شكردنی‌ بڕی‌ (100هه‌زار دینار) هاوكاری‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌‌ ده‌یدات به‌ هه‌ژاره‌كان بۆ یه‌ك جار، پڕۆسه‌كه‌ش له‌ هێندێك شوێن به‌ هاوكاری‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان‌و قایمقامیه‌ت به‌ڕێوه‌چوه‌.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif