ئامار و زانیاری نوێ لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنالە جیهاندا

ليست هناك تعليقات

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیهان 9 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت: لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا 183 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تووشبوونە کە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا لەسەر ئاستی جیهاندا 9 ملیۆن و 51 هەزار و 535 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 470 هەزار و 804 کەس گیانیان لەدەستداوە و 4 ملیۆن و 841 هەزار و 948 کەسیش چاکبوونەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 183 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زۆوترین تووشبوو لە بەرازیل، ئەمریکا و هیندستان تۆمارکراون.

هاوکات بەگوتەی بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لەوەتەی ڤایرۆسەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە چین تۆمارکراوە، ئەمە بەرزترین ژمارەی تووشبوونە بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا کە تۆماربکرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی بەردەستن، تائێستا زۆرترین تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە ئەمریکا تۆمارکراون کە لەم وڵاتە زیاتر لە 2.3 ملیۆن کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن، لە دوای ئەمریکاش بەرازیل بە زیاتر لە ملیۆنێک تووشبوو، رووسیاش بە نزیکەی 585 تووشبوو لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تائێستا لە 215 وڵات و ناوچەی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

یەکەم کەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان لە یەکی ئاداری ئەمساڵ تۆمارکرا. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا سێ هەزار و 865 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەزار 392 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 110تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە عێراقیش، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تائێستا 30 هەزار و 868 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 13 هەزار و 935 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 1100 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دوایین ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لەجیهاندا 

تووشبوون: 9,051,535

چاکبوونەوە: 4,841,948

گیان لەدەستدان: 470,804

ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان لێ تۆمارکراوە 

ئەمریکا

تووشبوو: 2,356,657

چاکبوونەوە: 980,355

مردن: 122,247

بەرازیل

تووشبوو: 1,086,990

چاکبوونەوە: 579,226

گیانلەدەستدان: 50,659

رووسیا

تووشبوو: 584,680

چاکبوونەوە: 339,711

گیانلەدەستدان: 8,111

هیندستان

تووشبوو: 426,910

چاکبوونەوە: 237,252

گیانلەدەستدان: 13,703

بەریتانیا

تووشبوو: 304,331

گیانلەدەستدان: 42,632

ئیسپانیا

تووشبوو: 293,352

گیانلەدەستدان: 28,323

پیرۆ

تووشبوو: 254,936

چاکبوونەوە: 141,967

گیانلەدەستدان: 8,045

چیلی

تووشبوو: 242,355

چاکبوونەوە: 200,569

گیانلەدەستدان: 4,479

ئیتاڵیا

تووشبوو: 238,499

چاکبوونەوە: 182,893

گیانلەدەستدان: 34,634

ئێران

تووشبوو: 204,952

چاکبوونەوە: 163,591

گیانلەدەستدان: 9,623



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif