ئەو شتانەی ڕۆژانە دەیانكەیت و زیانیان بۆ گورچیلە هەیە

ليست هناك تعليقات


گورچیلە رۆڵیكی گرنگی هەیە بۆ پارێزگاری كردن لەتەندروستی مرۆڤ ، گورچیلە وەك پاكەرەوەی لەش وایە و ئەركی بریتیە لەپاڵاوتنی خوێن و جەستە لەماددە زیانبەخشەكان و فرێدانی لەرێگەی میزەوە و چەند ئەركێكی گرنگی دیكەی هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بە چەند رەفتارێكی رۆژانە کردووە كە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن و پێویستە لێیان دووربكەوینەوە، بەم جۆرە:

- دواخستنی میزكردن: بەتاڵ نەكردنی میزەڵدان بەتەواوی و راگرتنی میزكردن یەكێكە لەو رەفتارەی رۆژانە ئەنجامی دەدەین و زیان بەگورچیلە دەگەیەنێت ، چونكە كاتێك میز لەمیزەڵدان دەمێنێتەوە ئەوا یارمەتی زیادبوونی بەكتریا و هەوكردنی بۆرییەكانی میز و گورچیلە دەدات.

- بەكارهێنانی ئازارشكێن: بەكارهێنانی بۆماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەئەندامەكانی جەستە وەك گورچیلە ، چونكە ئازارشكێن رۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلە كەمدەكاتەوە و هەندێك لەكارەكانی هەڵدەپەسێرێت.

- جگەرەكێشان: بەهۆكارێكی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی گورچیلە دادەنرێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و كەمبوونەوەی رۆیشتنی خوێن بۆ ناو گورچیلە.

- نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو: رۆژانە جەستە پێویستی بەبرێكی زۆر ئاو هەیە و بەداخەوە پشتگوێ خستنی ئەمە وادەكات زیانی خراپ لەسەر گورچیلەكان دروست بێت و ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەكان لەگورچیلە و لەشدا كۆببنەوە.

- كەم خەوی: خەوتن بۆ كەمتر لە6 سەعات لەشەوێكدا مەترسیدارە بۆ تەندروستی جەستە و گورچیلە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەكان.

- زۆر خواردنی كافین: ئەم ماددەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و رۆڵی هەیە لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و دروستبوونی بەردی گورچیلە و زیادبوونی ریژەی كالیسیۆم لەمیز.

- زۆر خواردنی خوێ: بەكارهێنانی برێكی زۆر خوێ بە بەردەوامی دەبیتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی گورچیلە و لەش بەشێوەیەكی گشتی، چونكە كاتێك رێژەی خوێ بەرزبوو ئەوا گورچیلە دەبێت زیاتركاربكات و كوالیتی كارەكەی دادەبەزێت و ئەوەش دەبێتە هۆی هیلاكبوونی و كۆبونەوەی شلەمەنی لەناو لەش
و/ئێن ئاڕتی



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif