توركیا ئەم شوێنانەی هەرێمی كوردستانی بۆردومانكرد

ليست هناك تعليقات


لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، چەند گوندێکی شارۆچکەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ بۆردوومانکراون، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە ڕایگەیاند: ئەو شوێنانەی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکراون، لە سەنتەری شارۆچکەکەوە دوورن و گوندی چۆڵکراون.

بۆردومانەکەی دینارتە، لە کاژێر 9:30ی شەوی رابردوو دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 10:00 بەردەوامبووە، تێیدا گوندەکانی بوبوڵا و کافیا بۆردوومانکراون.

بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە دەڵێت، ئەو گوندانەی بۆردوومانکراون خەڵکی تێدا ناژین و چەندین ساڵە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیاوە چۆڵکران و نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەکەوە دوورە، بەڵام خەڵک هێشتا لەو ناوچە رەز و باخیان ماون و ماوە ماوە سەردانی دەکەن، هەروەها ناوچەکە لەوەڕگەیە و شوانەکان مەڕەکانیانی تێدا دەلەوەڕێنن.

شارۆچکەی دینارتە 84 گوندی هەیە و تاوەکو ئێستا 20 گوندی بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیاوە چۆڵکراون. شەعبان خەلیل بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ زانیارییەکیان نییە کە بۆردوومانەکان زیانی گیانی لێکەوتبێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif