رۆژێکی پڕ لە ئیرادە ومایەی شانازی ئەبەدی

ليست هناك تعليقات

هێمن هەورامی
-
بەر لە سێ ساڵ و لە رۆژی ٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ، لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی مێژوویی زۆربەی ھەرەزۆری حیزبە سیاسیەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوو. سوربوونی سەرۆک بارزانی کە دەبێت رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاری بکرێت و پشتیوانی بێ سنوری ھەموو لایەنە بەشداربووەکان، کەشێکی پڕ لە تەبایی و یەکڕیزی و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی وەھا لەو دیدارەدا ھەبوو، کە زامنی بنەرەتی سەرخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو. بۆ مێژوو دەڵێم، ھەمووان پێشنیاریان ھەبوو رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەرچی زووتر بێت باشترە، لە رووە تەکنکیکەی پرسیار لەسەرۆکی کۆمسیۆن و جێگرەکەی کرا چەند کات پێویستە بۆ ئامادەکاری. لە وەلامدا وتیان لەبەر ئەوەی پرۆسەکە ئاسانە و وەک ھەلبژاردنی پەرلەمان یان پارێزگاکان نیە کە ئاڵۆز و لیستی جیا جیا و ژمارەی کاندیدی ھەر لیستێک ھەبێت، سێ بۆ چوار مانگ پێویستە. بە بیرمە لە کۆبوونەوەکە باس لەوە کرا مادام وایە لە ١٠ ی ٩ بکرێت، رایەکی دیکە ھەبوو کە لە ١٥ ی نۆ بکرێت، دوا رەئی کۆمسیۆن وەرگیرا کە بە تەحدید کەی کۆمسێۆن دەتوانێت، کاک ھەندرێنی سەرۆکی کۆمسیۆن تەنیشت من دانیشتبوو، وتی لە ٢٠ ی ٩ بۆ ٣٠ ی ٩ ھەر رۆژێک بێت دەتوانین. سەرۆک بارزانی وتی مادام وایە ٢٥ ی ٩ باش دەبێت ناوی خوای لێبێنن و ھەموو بەشداربووەکان بە بێ ئیستیسنا پێیان باش بوو و بووە بریاری گشتی کۆبوونەوەکە و بۆ مێژوو دەڵێم لەوێش سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئەم بریارە پێکەوەییە، دووپاتیکردەوە کە بە ئیرادەیەکی بەرز و پشتیوان بە خوا و حەقانیەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان ، لە ٢٥ ی ٩ ریفراندۆمی کوردستان ئەنجام دەدەین . لە دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان بۆ رزگاری خاک ونەتەوە، گەورەترین دەستکەوت بریاری رێفراندۆم و ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو. کۆسپ و ناپاکی و پەلاماری سەربازی دوای ریفراندۆم، لە حەقانیەتی مافی چارەنوسی گەلەکەمان و راستی و دروستی بریاری ریفراندۆم کەم ناکاتەوە و وەک بەڵگەیەکی مێژوویی بەردەوام لەبەردەستی گەلەکەمانە تا ئەو کاتەی دەرفەت و زەمینە و ئامادەیی زیاتر بۆ جێ بەجێکردنی دێتە دی. سەرۆک بارزانی وەک شاخە سەربڵندەکانی کوردستان شکۆی بریار و ئیرادەی گەلەکەمانی پاراست لەھەموو ئەو گوشار و ھەرەشە و ھەولی فرتوفێڵی بە ناوی رەشنوسی نامەی تێلیرسۆن و عەرابەکانی ھێشتنەوەی عەبادی و زامن کردنی دەرچوونەوەی عەبادی لەسەر حسابی شکاندنی ئیرادەو کەرامەتی بریاری کوردستانیانەی گەلەکەمان و ھێزە تێکۆشەرەکانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif